ناونیشانی بابەت: کەرەی چەرەساتی سرووشتی قەزوان
ئامادەکردن: د. #لەشکر حەمید#
قەزوان بەرهەمی داری دەرەبەنە لە وەرزی بەهاردا لە ناوچە شاخاوییەکان بەرهەم دەهێنرێت، کە بۆن و بەرامێکی خۆش هەیە سوودی زۆری هەیە بۆ تەندرووستی مرۆڤ، پسپۆڕانی تەندرووستی ئاماژە بەوە دەکەن هۆکارە بۆ چالاککردنی سپڵ وجگەر و گورچیلە و چالاککردنی سوڕی مانگانی ئافرەتان.
=KTML_Bold=سوودەکانی قەزوان و کەرەی قەزوان:=KTML_End=
-بەرزکردنەوەی تواناس سێکسی.
- چارەسەری کۆڵۆن و کەمکردنەوەی.
- بوونێ چەوری سوودبەخش و هۆکارە بۆ فڕێدانی چەوری یە زیان بەخشەکان.
- بەهێزکردنی مێشک.
- چارەسەری کەمخوێنی دەکات.
- بەکاردێ بۆ ساڕێژکردنی برین.
- کرمی گەدە لە ناودەبات ڕێگری لە ڕشانەوە دەکات.
- کۆئەندامی دەمار بەهێز دەکات بەهۆی بوونی ڤیتامینەکانی A ، B تێیدا.
- ڕێگری دەکات لە پوکانەوەی ئێسک.
- یارمەتیی کرداری هەرسکردن دەدات و قەبزی ناهێڵێت.
- غازات کەم دەکاتەوە و بای سک ناهێڵێت.
- ئازاری کەمەر و جگەر کەم دەکات.
- بەهێزکردنی جگەر و فەرمانی جگەر.
-چارەسەرە بۆ نەخۆشی ڕۆماتیزم.
- چارەسەری تەنگەنەفەسی دەکات. [1]