ناونیشانی بابەت: لەبارچوونی دووبارە بووەوە
ئامادەکردن: د. #کەژان کاوە تەها#
یەکێکە لە کێشەکانی کاتی دووگیانی بە ڕێژەی %5 لە خانمانی دووگیاندا کە دووبارەبوونەوەی 2 یان زیاتر لە 2 لەبارچوونی یەک بەدوای یەک لە پێش حەفتەی بیستەمی دووگیانیەوە.
=KTML_Bold=هۆکارەکانی بریتین لە:-=KTML_End=
- ناتەواوی لە کرۆمۆسۆمەکان.
- زیادبوونی تەمەنی دایک.
- لەخوار تەمەنی 35 ساڵ چانسی لەبارچوون %15-20 ، بەڵام لەسەرووی 40 ساڵییەوە زیاترە لە %50.
- بوونی کێشە لە سیستەمی بەرگری دایک.
- خوێن خەست بوونەوە لە ماوەی دووگیانیدا.
- هۆکاری Rhی خوێن.
- کێشەی ملی منداڵدان و شێوەی منداڵدان.
- ڕێژەی نائاسایی هۆرمۆنەکان لەوانە پرۆلاکتین و ثایرۆکسین (غودە) .
- شێرپەنجەی هێلکەدان.
- فرەکیسی هێلکەدان. [1]