حاکم ببێ بە پرد، بەسەریا مەڕۆ.
حاکم: دادوەر، مەبەست لە کاربەدەست یان دەسەڵاتدارە، پرد: ڕێڕەوێکە بۆ پەرینەوە لە ڕووبار یان چەم بەکاردێت، پەندەکە مەبەست لەوەیە کە کاتێک کەسێک لەگەڵ دەوروبەریدا تووشی گرفت دەبێت یان بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە دەکەوێتە تەنگاوییەوە، نابێت تەنیا پشت بە دادوەر ببەسترێت، لەوانەیە نادادپەروەری بکات، بێگومان ڕێگەی تریش بۆ ڕزگاربوون دەشێ هەبێت.[1]