حاکمی عادل، سێبەری خوایە.
حاکم: دادوەر بە کەسێک دەوترێت کە بە شکایەتی خەڵک ڕابگات (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) . عادل: دادپەروەر. بەپێی ئەفسانەی ئایینە ئاسمانییەکان، خواوەند هێزێکی یەکسانی خوازە، بۆیە نوێنەرانی لەسەر زەوی کە پیاوانی ئایینین، پێویستە وەک ئەو یان هاوشێوەی ئەو بن. چونکە بڕیار و فەمانەکانی خودا جێبەجێدەکەن. [1]