حاڵی لە ڕەنگی بپرسە.
حاڵ: چلۆنایەتی باری ژیان (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) لە ژیاندا هەموو کەسێک هەوراز و نشێو دەبینێت، واتە: تووشی خۆشی ناخۆشی دەبێت، هەندێک کەس ناخۆشییەکانی ژیانی زۆر زوو لە ڕووخساریدا دەردەکەوێت. پەندەکە بە کەسێکی کز و مەلول ئەوترێ کە پێویست نەکات هەواڵی بپرسرێ، چونکە هەرچی بیبینێ دەزانێ چۆنە. [1]