حەرام بخۆم، شەلەم بخۆم.
حەرام: بە وتنێک، کردارێک یان ڕەفتارێک دەوترێت کە بەپێی نەریتی کۆمەڵایەتی قەدەغەکرابێت. شەلە: شێلم (فەرهەنگی خاڵ) پەندەکە مەبەستی لە کەسی خراپە کە بە ئاسانی حەرام دەخوات، گوێ بە نەریت و یاساکانی کۆمەڵگە نادات، لە پەندەکەدا حەرام بە شێلم چووێنراوە چونکە خواردنی شێلمی کوڵاو زۆر ئاسانە. واتە: مرۆڤ نابێ بۆ قازانجێکی کەم، خۆی بخاتە ژێر زەحمەتێکی زۆرەوە. [1]