حەش ئەگەر بڵێن هێلکەی کرد، کردوویەتی.
حەش: ورچ (فەرهەنگی خاڵ) ، لە کۆڕوکۆبوونەوەکاندا لەناو دانیشتنی گەوەرپیاواندا، کەسانێک هەن بەردەوام دەڵێن، بێئەوەی گوێبدەن بەوەی ئەو شتەی دەیڵێن ڕاستە یان نا، لەگەڵ زانین و زانستدا دەگونجێ یان بە پەچەوانەوەیە، پەندەکە نموونەی بەوە هێناوەتەوە کە دەڵێت: گەر بوترێت ورچ هێلکەی کردووە، بڵێ کردوویەتی. واتە: هەر شتێک وترا، لە ژیریی و بیرەوە دوور بوو، بڕوای پێمەکە.[1]