حەلاڵ بنی باریکە و سەری قەوی، حەرام بنی قەوییە و سەر باریک.
حەڵاڵ: بە هەر شتێک دەوترێت کە لە نەریتی کۆمەڵاتیدا درووستبێت، حەرام: بە وتنێک، کردارێک یان ڕەفتارێک دەوترێت کە بەپێی نەریتی کۆمەڵایەتی قەدەغەکرابێت. وەک دوو شتی پێچەوانە باس کراوە، پەندەکە مەبەستی لە ماڵی حەڵاڵە گەر کەمیش بێ، پیت و بڕشتی زۆرە و خاوەنەکەی کەڵکی لێدەبینێت بەڵام ماڵی حەرام زۆریش بێ، هەر بێپیتە.[1]