حەوت ساڵ کوڕێک، بۆرەجڕێک.
بۆرەجڕ: باڵندەیەکی بۆرە، بچووکترە لە فشەکلاونە بەڵام ئەم بێکڵاوە (فەرهەنگی خاڵ) ، بۆ شتی جیقنی بچووکی بێبەها بەکاردێت، پەندەکە بە کارێک ئەوترێت کە خاوەنەکەی زۆر خۆی پێوەبابدات و بە گرنگی بزانێت، هەروەها کاتێکی زۆر پێوەی ماندووبێت، لەگەڵ ئەوەدا درەنگ بگاتە ئەنجام و کەڵکیشی نەبێت.[1]