حەیا باریکردووە.
حەیا: ئابڕوو، شەرم (فەرهەنگی وشەنامە) لە هەموو کۆمەڵگەیەکدا دابوونەریت هێڵێکی کێشاوە پێیدەوترێت هێڵی ئابڕوو، هەر کەسێک ئەو هێڵە ببەزێنێت پێیدەوترێت: کەسی بێ ئابڕوو، پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ کە بێشەرمییەکی نواندبێ، بووبێت بە لەکەیەکی گەورە لەسەری، بەردەوام دووبارەی بکاتەوە و گوێ بە دەوروبەر نەدات. [1]