حۆقەی کردووە بە پێنج ئیزرە.
حۆقە و ئیزرەم: دوو بڕی پێوانەیین لە سەردەمی حوکمی عوسمانییەکاندا بەکارهاتووە، لەناو توێژی کەسانی کاسب و سەوداگەردا، کەسی خۆپەرست و چاوچنۆک بوونی هەیە، بەردەوام لە ڕێگەی فێڵەوە هەوڵی بەدەستهێنانی داهاتی زیاترن، پەندەکە مەبەستی لە کەمکردنەوەی شتێکە لەلایەن کەسێکەوە بۆ مەرامی تایبەتیی خۆی.[1]