ناونیشانی بابەت: هۆکار و چارەسەری سوڕانی هێلکەی گوون
ئامادەکردن: د. #عەلی ئیسماعیل#
سوڕانەوەی هێلکەی گون یەکێکە لە حاڵەتە باوەکان و هەرە مەترسیدارەکان، بریتییە لە سوڕانەوەی هێلکە گون بەدەوری خۆیدا ئەوەش وادەکات خوێن بۆ گون نەڕوات ئەم حاڵەتەش ئەگەر بەردەوام بێت بۆ ماوەی زیاتر لە 6 کاتژمێر ئەوا دەبێتە هۆی ڕەش بوونی گون و گانگرین.
=KTML_Bold=نیشانەکانی:=KTML_End=
1- ئازارێکی یەکجار زۆر کە بە بەهێزترین ئازار شکێنەکانیش وەک مۆرفین و ترامادۆل ئێشەکەی نەشکێت.
2- ئاوسانی هێلکە گون.
3- هەندێک جار سووربوونەوی پێستی دەوری گون.
4- باوترین تەمەن کە ئەم حاڵەتە تێیدا ڕوودەدات لەنێوان 11 بۆ 18 ساڵێیە بەڵام لە هەموو تەمەنێک ئەگەری ڕوودانی هەیە.
5- زۆر جار لە کاتی خەودا ڕوودەدات بەتایبەت لە کاتی خۆ سووڕاندنی لەناکاو، یان لە حاڵەتی ئاسایی کاتێک شتێکی بەردەکەوێت یان جار هەیە لە کاتی جووڵەی ئاسایی ڕوودەدات.
=KTML_Bold=چی بکرێت لەم حاڵەتەدا؟=KTML_End=
ئەگەر هەرکاتێک ئەو حاڵەتە ڕووبدات دەبێت بە زووترین کات نەخۆش بچێتە فریاکەوتن و دوای نیشان کردنی دەبێت یەکسەر نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدرێت.
=KTML_Bold=تێبینی:=KTML_End= هەندێکجار لە منداڵی بچووک ڕوودەدات بۆیە کاتی گریانی مندالەکە پێویستە گوونیشی بپشکێنرێت.
- تێبینی دووەم، مەرج نییە هەموو کاتێک ئازارەکەی وا بەهێز بێت، هەندێ جار ئازاری زۆر نابێت بە تایبەتی لە سەرەتاکانی. [1]