=KTML_Bold=یەکێتیى دەیەوێ ئێراق پابەند بکرێت بە پێدانى تۆمارى دەنگدەران بە کۆمیسیۆنى هەرێم=KTML_End=
#پارتى دیموکراتى کوردستان# و #یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان# لەبارەى ناوەرۆکى هەموارى یاساى هەڵبژاردن و کاراکردنەوەى کۆمیسیۆن هیچ ناکۆکییەکان نەماوە، بەڵام یەکێتیى لەگەڵ ئەوەیە بڕگەیەک بۆ ڕەشنووسەکە زیاد بکرێت.
پارتى و یەکێتیى لەسەر هەموارى یاساى هەڵبژاردن و کاراکردنەوەى کۆمیسیۆن بەتەواوى هاوڕان، بەڵام یەکێتیى لەگەڵ ئەوەیە بەر لەوەى ڕەشنووسى هەموارەکە پێشکەشی دەستەى سەرۆکایەتى پەڕڵەمان بکرێت. بڕگەیەکى بۆ زیاد بکرێت کە ئێراق پابەند بکرێت بە پێدانى تۆمارى دەنگدەران.
لەبەرانبەردا پارتی پێیوایە زیادکردنى ئەو بڕگەیە نا یاسایى و نا دەستوورییە. بەو پێیەى ئەوان ناتوانن بە زیادکردنى بڕگەیەک لە ڕەشنووسى هەموارەکە #بەغدا# پابەند بکەن، بەڵام دەتوانن لە ڕێگەى نوێنەرەکانیان لە کۆمیسیۆنى بەغدا تۆمارى دەنگدەران وەگرن.
ڕۆژى #05-04-2023# تا ڕۆژی #12-04-2023# دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ ئەنجوومەنی کۆمیسیاران کراوەتەوە و پارتیش بۆ هەردوو پۆستەکەى کۆمیسیۆن دوو کاندیدى ئامادەکردووە. [1]