هیچ پشکنینێک نییە بە جیهاز بۆ دیاری کردنی ئەو خواردنەی دەبێتە هۆی قەڵەویی
ئامادەکردن: د. #ئیسرا کەمال شا محەمەد#
لە بەر ئەوەی پرسیارێکی زۆرم لێکراوە لە پەیجی خۆم و ئەو کەسانەی سەردانی کلینیکی تایبەتی خۆمیان کردووە کە ئایا بەهۆی فەحسی حاسەوە یان بە جیهازی دیجیتاڵ دەکرێت دەست نیشان بکرێت کام خواردن پێی قەڵەو دەبم؟
تەنیا دوو جۆر شیکار هەیە کە پەیوەندی جەستە و خواردن دیاری دەکات:
یەکەم: دیاری کردنی حەساسیەت بە خواردن.ئەمجۆرە ایکارە بۆ ئەو کەسانە دەبێت کە دوای خواردنی هەندێ جۆر خۆراک گەشیان سوور دەبێتەوەیان ئاوسان و خوران و لیر درووست دەبێت. ئەم جۆرە شیکارە لە ڕێگەی خوێن یان لە ڕێگەی دەرزییەکەوە برێکی زۆر کەم لەو خوردنەی گومان دەکرێت حەساسیەت درووست بکات لێدەدرێتە پێستی دەست و چاودێری دەکرێت بۆ درووست بوونی هەر جۆرە کارلێکێک.
دووەم: جۆرێکی شیکاریا بۆ دیاری کردنی جۆرە خۆڕاکێک کە اسان هەرس کابێت لە لەشدا. ئەم جۆرە شیکارە بە تەنیا گە ڕێگەی خوێنەوە دەکرەت بۆ دیاری کردنی دژە تەنێکی دیاری کراو (ئای جی جی) .
- تێبینی: ئەم جۆرە شیکارە بە هیچ جۆرێک لە ڕێگەی دەست دان لە جیهازێکەوە ناکرێت واتە لە ڕێگەی حاسە یان جیهازی دیجتاڵەوە ناکرێت کە بە داخەوە ئێستا لە هەندێک شارەکانی کوردستان باوەو هیچ بنەمایەکی زانستی نییە و بەهۆی ئەوەوە هەندێک کە مەحروم کراون لە هەندێک خواردن کە لەوانەیا جەستەی پێویستی بێت و پاشهاتەی خراپ درووست بکات لە ئەنجامدا . ئیشی من ڕوونکردنەوەی زانستییە و ئیشی وەزارەتی تەندرووستیش لێپرسینەوەیە. [1]