ناونیشانی بابەت: شکستناسی نەتەوایەتی و خەسارناسی مێژوو
نووسینی: هادی عەزیزی بۆکانی
$ئەو فەرماندانەی دەوڵەتی شاعەباسی سەفەوی کە نەقیم و گەوھەریان لە دەستە زێڕینەکەی ئەمیرخانی برادۆست (خانی لەپزێڕین) دا، کێ بوون؟$
ئەمیرخان کە نەیویست بچێتە ژێر ڕکێفی تورکانی عوسمانییەوە، چووە ڕیزی فەرماندەکانی عومەر بەگی #سۆران# و لە شەڕی تورکاندا، دەستی پەڕی و دواتر لە شەڕێکدا، کە کوردێکی جزیرە وەک یەخسیری شەڕ دەگرێ، بەرەو دەرباری شای سەفەوی دەڕوا.
شاعەباس بە ئەسیرەکە دەڵێ خەڵکی کوێی؟
دەڵێ خەڵکی جزیرەم.
ئەوجا شا بە کوردی پێی دەڵێ: سەرۆک خێڵتان کێیە؟
دەڵێ: میرشەرەفخان.
شا:چۆن تۆ کە دوو دەستت ھەیە ، ئەمیرخانی برادۆست بە دەستێک تۆی ئەسیر کردووە؟
کوردەکەی جزیرە: کرمێک ھەزارپێیەک ڕاو دەکا. پێی دەڵێن چۆن بوو کە تۆ ھەزار پێت ھەبوو، کرمێک کە پێی نییە ڕاوی کردی؟
ھەزارپێ دەڵێ: خۆزگە بە جێی ئەو ھەموو پێیە، چاوێکم ھەبوایە، پاشەڕۆژی دیتبایە.
شا نامەیەکی بۆ میرشەڕف پێ دەدا و پێی دەڵێ بڕۆ ئەو نامەیە ببەوە، ئێوە کوردن لە خۆمانن. ڕۆژی دوای ئەو ئەمیرخان دەچێتە لای و بە فەرمانی شا دەستێکی بۆ درووست دەکەن. ئەمیرخان لە ئەشیرەتی سیاتاج یان ڕەشتانج بوو، کە بە بیست و پێنج کەسەوە، شەشسەد کەسیان کوشتبوو. زێڕینگەران دەستیان ساز کرد و شا بە باڵی ئەمیرخانییەوە گرێ دا. شا دەڵێ: سەردارانی کورد کە لێرەن فەرموون ئێوەش ، نەقیمە وگەھەری شاھانە لە دەستە زێڕەکەی ئەمیرخان بدەن.
$ناوی ئەو سەردارە کوردانەی نەقیمە وگەھەری شاھانەیان لە دەستە زێڕەکەی ئەمیرخان داوە:$
عەلی مەردان خان زیک/ فەرمانڕەوای قەندەھار
قەلەندەر سوڵتان / فەرمانڕەوای زەنجان
ئەوداڵ عەلیخان/ حاکمی #کرماشان#
بایندەر خانی تالش/ حاکمی تالش
بارام عەلی سوڵتان سۆفی/ حاکمی دەیلەمان
ئیمام قولی سیامەنسوور/ حاکمی ئیسفڕاین
سلێمان خانی دونبەڵی
مەقسوود سوڵتانی شکاک یان شقاقی
عاشورخان چگینی نەفەس
سوڵتان گەڕووسی
گەدایی سوڵتان کۆلایی/ حاکمی #مەراغە#
حسێن خانی خوڕەماوایی/حاکمی #لۆڕستان#
خەلیل خانی بەختیاری
خان ئەحمەد خان/ حاکمی ئەردەڵان
دواتر حکوومەتی مەحاڵی ورمێ و خۆشاویان دا بە خانی لەپزێڕین. پێداھاتنەوە لە عالەم ئارای عەباسی لە نووسینی ئەسکەندەر بەگی تورکمان.[1]