ناونیشانی بابەت: ناسیۆنالیزمی عەرەب
ئامادەکردن: #ژیان جەلال#
ناسیۆنالیزمی عەرەب یان ئایدۆلۆجیای عروبە، بزاڤێکی سیاسیی فکریی دەمارگیرە، داوای یەکگرتنی عەرەب دەکات لەبازنەی یەک دەوڵەتدا، ئەم ئایدۆلۆجیایە لە جیهانی عەرەبی مێژوویەکی ئەوەندە کۆنی نی یەو دەگەڕێتەوە بۆ پاش جەنگی جیهانی یەکەم، پاش هەرەسهێنانی ئیمپراتۆریایی عوسمانی، بەتایبەت لەشەستەکان و حەفتاکان بەتەقینەوەیی ناسیۆنالیزمی عەرەب دادەنرێت.
•هەرچەندە ناکرێت بوترێت پێش جەنگی جیهانی یەکەم هەستی ناسیۆنالیزمی بوونی نەبووە بەڵکوو لە نووسینی بیرمەندو ئەدیب و نووسەرانی عەرەبدا بەرجەستە کرابوو بەڵام نەبووبووە مۆدێلێک بۆ کاری سیاسی، بەڵام پاش جەنگی جیهانی وسەردەمی کۆلۆنیالیزەکردنی وڵاتانی عەرەبی وهەژموونی ئیمپرالیزمی فەرەنساو بەریتانیا سرووشتێکی پەرچەکردارانەو هێرشبەری وەرگرت لەژێر کاریگەریی بزووتنەوەی فاشیزم و نازیزمی ئیتاڵیاو ئەڵمانیادا بوو.
•بەرلەجەنگی یەکەمی جیهانی زۆرێک لەویلایەتەکانی دورگەی عەرەب لەژێرهەژموونی دەوڵەتی عوسمانیدا بوون کەژمارەیان 12 ویلایەت بوو ویلایەتی
“حجاز، بەیرووت، یەمەن، بەسرە، بەغدا، موسڵ، حلب، سووریا، جەزائیر، تەرابلسی ڕۆژاوا، تونس ، میسر”
•سەرجەم ویلایەتە عەرەبییەکان بەم سیستمە ئیدارییە بەڕێوەدەبران.
•کەکۆی دانیشتووانی دەوڵەتی عوسمانی بریتی بوو لە 22 میلیون کەس.
•لەناو ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی دەسەڵاتی سوڵتان سەروەرو حاکم بوو بەناوی ئیسلامەوە حوکمیان دەکرد وهاووڵاتی ڕەعیەو ملکەچ بوو.
•بەگشتی عەرەبەکان لەناو ئیمپراتۆریای عوسمانی بەچاویلکەی ئیسلامەوە تەماشای مێژوویان دەکرد، باوەڕیان وابوو کە عوسمانییەکان میراتگریی ڕاستەقینەی خەلیفە مسوڵمانەکانن. عەرەب لای عوسمانییەکان بە (بدوی غیرمتحچر) لەقەڵمدەدرا، ئەوەی کە کۆیانی کردبووەوە ئیسلام بوون بوو نەک هیچ پۆینتێکی تر.
•بەگشتی سەرەتای بزووتنەوەی عەرەبی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی وەهابییەکان، هەرچەندە ئەم بزووتنەوەیە جووڵانەوەیەکی ئایینی و پەرچەکردارێکی سایکۆلۆجیانە بوو دژ بەعوسمانییەکان، بەوپێیەی ئەمان باوەڕیان بەگێڕانەوەی ئایینی ئیسلام بوو بۆ هێڵی ڕاستەقینەوڕەسەنی خۆی .
•“محەمەد عەبدولوەهاب” (1803-1787) لەگەڵ ئیبن سعود یەکی گرت ودەوڵەتێکیان لەسەربنەمای شەریعە دامەزراند.
•ساڵی 1924مەلیک حسێن توانی مەککە بخاتەژێر دەستی خۆیەوە.
•محەمەد عەلی پاشا لەمیسر (1830_1841) هاوشێوەی وەهابییەکان جووڵانەوەیەکی لەمیسر بەرپاکرد، هەرچەندە ئەم بزووتنەوەیەش بەخەباتی ناسیۆنالیستی هەژمارناکرێت بەڵام بەرپەرچدانەوەیەکی باش بوو بۆ حکومی عوسمانی وتوانی (میسری نوێ) بە کۆمەڵێک گۆڕانکاریی بەهێز بوونیادبنێت هەرچەندە لەبنەڕەتدا بۆدەستکەوتی شەخسی بوو.
•ناکرێت لە خەباتی ناسیۆنالیستی عەرەبدا ڕۆڵی کریستیانیەکان لەلوبنان نادیدە بگیرێت بەهۆی ئەوجیاکارییەی بەهۆی ئایینی جوداوە لەلایەن عوسمانییەکان ڕووبەڕووی دەبوونەوە. بەتایبەت لوبنان کە دەروازەیەکی گەورەی پەیوەندی بازرگانی بوو لەگەڵ ئەوروپادا بەتایبەتی فەڕەنسا .بەتایبەت ڕۆڵی بیریارانی کریستیان لەهۆشیاریی نەتەوەیدا نموونەی (الیاس حبالین) (1839-1889) .
•بوترس البستان) (1819-1883) .
•نجیب عازوری) (1881-1916) دادەنرێن بەهەژێنەری هزری ناسیۆنالیزمی عەرەبی. ساڵی 1881لەلایەن ڕێکخراوێکی نهێنی نامیلکەیەک بڵاوکرایەوە لەلەندەن بەناوی (جمعیە حفڤ حقوق الملە العربیە) کەداوای دەکرد عەرەب لەژێردەسەڵاتی تورک ڕزگارببێت.
=KTML_Bold=لە ئێراقدا:=KTML_End=
•سەرهەڵدانی ناسیۆنالیزم دەگەڕێتەوە بۆ دەرکەوتنی حزبی شیوعی ئێراقی ولەکۆتای چلەکان لەشێوەی شانەی نووستوو کەبەعسییەکانی سووریا درووستیان کردبوو ، ساڵی 1952حزبی بەعسی ئێراقیش وەک لقێکی بەعسی سووریا دامەزرا .”میشێل عەفلەق وسەڵاحەدین بەیتار “دوو لەدامەزرێنەرانی حزبی بەعس بوون، میشێل ی کریستیان و سەڵاحەدینی مسوڵمان لە ساڵی 1929 ئاشنای یەک دەبن لەپاریس (یەکێتی خوێندکارانی عەرەب) دادەمەزرێنن کەڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لەکۆکردنەوەی گەنجان .ساڵی 1939 کاتێک فەرەنسا “ئەسکەندەروونە “بەتورکیا دەبەخشێت.”زەکی ئارسۆزی “
•هەڵمەتێکی توندڕەوانەو ڕەگەزپەرستانەی لە دژی فەرەنسا بەرپاکرد، پاشان گرووپێکی درووست کرد کە مەرجی بوونە ئەندام وەرگێڕان یان نووسینی پەڕتووکێکە لەبارەی کەلەپوری بەعس.
•ساڵی 1944 لەگەڵ شانەکەی عەفلەق و سەڵاحەدین یەکیان گرت ولەسووریا لە1949 یەکەم ناوکی بەعسیان لە بەغدا درووستکرد بەئامانجی خەبات دژی ئیمپریالیزم .
•سەرەتای دامەزراندنی بەعس لەخوێندکارو پزیشک ومامۆستا وتوێژی ڕووناکبیران پێک هاتبوو .لەشەستەکانیش لەسووریا عەلەوییەکان سەرکردایەتی لقی سووریای حزبی بەعسیان دەکرد، بەڵام بەدزەکردنی ئەفسەرانی سووریا بۆ ناوحزب باڵی مەدەنی بەرەو لاوازی چوو، بەهاتنە ڕیزی (ئەکرەم حۆرانی) وەک ناسیۆنالیستێکی عەرەب ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد ولە ساڵی 1952 ناوی حزب بوو بە حزبی.
=KTML_Bold=بەعسی عەرەبی ئیشتراکی.=KTML_End=
•بەڵام بەتێپەڕبوونی کات بەعس لەستراتیژی سەرەتایی خۆی دووردەکەوتەوە، بەهاتنە ناوەوەی چەندین گرووپ وتاقمی ناڕێکخراو کە زادەی هەڵچوونی بەرژەوەندی و تائیفی بوو ئەو گرووپانەی کە گۆڕانکاری دیمۆگرافی هەڕەشەی لەسەر ژیانی نەریتییان دەکرد، واتە ئەوەی ڕایدەکێشان چەمکی نەتەوەگەرای نەبوو.
•لەقۆناغەکانی دواتر پەنابردنە بەر توندوتیژی لەلایەن بەعسەوە لەئەخلاقی ڕاستەقینەی بەعس و تێگەیشتنیان بۆ ناسیۆنالیزمی عەرەب سەرچاوە دەگرێت.
•لەشەستەکاندا بیرمەندی عەرەب (فوئاد عەجمی) دەپرسێت” چۆن دەکرێت حزبێک لەسەر ئامانجگەرای گەنجان بوونیادبنرێت ودواتر ڕادەستی توندوتیژی و زەبرو دڕندایەتی سەربازی بکرێت” ئەم ڕاڤەیە دەمانگەیەنێتە ئەو لۆجیکەی کە ئامانجی حزب کامڵ بوون و شوێنپێ قایم کردن بوودواتر وەک بزووتنەوەیەک کە ڕۆحیەتی فاشیگەری تیابوو بەدیارکەوت. بەعسگەرایی سەرچاوەی پاساوهێنانەوەی ئایینە، جیانەکردنەوەی ئایین و ئەخلاق بەدرێژای مێژووی عەرەب بەشێکی دانەبڕاو بووە. [1]