ناونیشانی بابەت: با سەرکونسوڵی ئەمەریکاش ئاگاداربێت
ئامادەکردن: #ئەسرین عاسی شوانى#
ئێستا 2023 میدیای حزبی و بەناوی ئەهلی لە #سلێمانی# شاگەشکەبوون بە شێرکردنی ئەو وتارەی فۆرین پۆڵەسی لەلایەن سەرکونسوڵی ئەمەریکا کە لە پەیجەکەی خۆی شێریکردووە کە گوایە کوردستان وەک مقەبا شوبهاندووە، دووشت لێرە زۆر گرنگن:
یەکەم: تێ ناگەین کاکی سەرکونسوڵ چۆن وەڵامی ئەو هەموو نیگەران و ڕەخنانە دەداتەوە کە ماوەی 10 ساڵە حکوومەتی ئێراق ئابڵوقەی خستوەتە سەر هەرێمی کوردستان و یەک وشەشی لەو بارەوە باس نەکردووە مافە لەخۆی بپرسێت لەدوای ڕزگارکردنی ئێراقەوە لەجیاتی ئەوەی کە هەنگاو بنێت بۆ لێک نزیک بوونەوەی لایەنە ئێراقییەکان و کاریان بکردبایە بۆ چەسپاندنی سیستەمی دیموکراتی دوای ئەم هەموو ساڵە کەوتونەتە ژێر هەندێک ڕاپۆرتنووسی لۆکاڵی لە کوردستان کە بەناوی ئازادی ڕادەبرین و بەکارتۆنی کردین حکوومەتی کوردستان ئەویش وەک ئەوەی ئاگادار نەبێت لە سیاسەت هاتووە ئەو پۆستانە شێردەکات،
دووەم: هەرێمی کوردستان کە تاکە دەرچەی ئارامی و بەهێزی ناوچەی ئاوەدانییە لە ناوچەکە دەبوو ڕووی ئەو جوانییە نیشان بدرێت نەک بە قسەی پەیجی لاکۆڵان و ڕۆژنامەنووسی بەناو ئازادەوە سەرکونسوڵ بکەوێتە ژێر کاریگەریانەوە ئەگەر کونسوڵی ئەمەریکا دڵی بەوە خۆشە ڕاپۆرتێک شێربکات کە حکوومەت بە مقەبا دەناسێنێت، دەی ئەگەر ئەوەندە بوێری هەیە چۆن بە ئازادانە لە کوردستان دەسوورێیتەوە فەرموو لە یەکێک لە شەقامەکانی ئێراق بسوورێرەوە بزانە بەچ دەردێکت دەبەن.
دڵنیابن لەوەی کوردستان قەد ناکەوێت وێرای ئەو هەموو ئابڵوقەدانە و ئەو هەموو فشارانەی لەسەریەتی هێشتا لەسەر پێی خۆی ماوەتەوە و شەر بۆ چەسپاندنی مافەکانی گەلی خۆی دەکات لەسەرۆک بارزانییەوە فێری ئیرادەی خۆراگری و بەرگری کردن لە خاکی کوردستان بوەتە بەرنامەمان سەرکونسوڵ باش بزانێت پێش ئەویش زۆر کەسی دیکە خۆیان تاقی کردەوە بەڵام دواجار لەبەرانبەر ئیرادەی گەلی کوردستان گەیشتنەوە بە و بروایەی کە نکۆڵی لە بوونی پێگەی کوردستان ناکرێت، پێش ڕووداویش مەکەون و هەموو کار و پرسێک دەرەنجامەکەی گرنگترە، کە بەدڵنیاییەوە سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان وەکوو هەمیشە دەرەنجامی ئەم پرسەش بە سوودی هەرێمی کوردستان یەکلایی دەکاتەوە. [1]