=KTML_Bold=هەڵمەتەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بەردەوامە بۆ سەوزکردنی شەقامەکانی شار.=KTML_End=
سەرۆکایەتی شارەوانی #سلێمانی# بڵاویکردەوە: لەمیانی کارەکانی گرینگیدان بە سەوزکردنی زیاتری ژینگەی شاری سلێمانی تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی باخچەکان سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی هەڵمەتێکی بەرفراوانیان ئەنجامدا بۆ بلواری توی مەلیک و شەقامی قاسم لۆ و شەقامی بەختیاری بە چاندنی زیاتر لە (750) دار لە جۆری ئەریزۆنیکا و کاجی مەشهدی.
ئاماژەی بەوەشداوە، هەڵمەتەکە بە مەبەستی جوانتر کردنی سیمای شاری سلێمانی و گرینگی دان بە سرووشت و ژینگەی شاری سلێمانی خۆشەویستە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ماوەی ڕابردوودا لە هەڵمەتی جیاجیادا توانراوە ڕێژەی سەوزایی زیاتر بکرێت. [1]