ناونیشانی بابەت: مەترسی پابەند نەبوون بە یاساکانی هاتوچۆوە
ئامادرکردن: #لوقمان مستەفا ساڵح#
کاری شۆفێری، لەژێر ڕۆشنایی وڕێنومایی وپەیڕەو کردنی یاساکانی هاتوو چۆودا، بە لێخوڕینی ئۆتۆمبێل، وەک شۆفێرێک هەڵسوکەوتێکی شارستانی و ئاکارییە، واتە شۆفێری سەرەڕای ئەوەی حەز و ئارەزوو هوونەر و ڕەوشتە، پێویستە پابەندی لێخوڕینیێکی تەندرووستانە بکرێت بە لەبەرچاوگرتنی گونجاوترین ڕێگا بۆ گەیشتن بە شوێنی مەبەست بە سەلامەتی، هەروەکوو دەوترێت (درەنگ بگەیتەجێ باشترە لەوەی کەھەرنەگەیت) . چوونکە لەزۆربەی هەرە زۆری ڕووداوەکاندا شۆفێر بە هۆکاری یەکەم دەزانرێت، بۆیە پسپۆران و شارەزایانی بواری هاتوچۆ چەندین توێژینەوەی زانستی جیاجیایان کردووە سەبارەت بە شۆفێر و شۆفێریکردن و ئەو مەرجانەی کە پێویستن بۆ شۆفێریکردن، لەوانە پێویستە شۆفێر لەڕوی جەستە وە جەستەیەکی ڕێک و بێ کەموکووڕی هەبێت، بۆ ئەوەی لەکاتی پێشهاتەکاندا بتوانێت بەزوویی وەڵامدانەوەی هەبێت، هاوکات پێویستە لەکاتی شۆفێری کردندا هەموو بیرو هۆشی لەلای ڕێگاوبان و ئۆتۆمبیلەکەی بێت، خاڵێکی دیکە ئەوەیە؛ پێویستە شۆفێر دڵنیابێت لە توانای شۆفێریکردنی خۆی و بەتەواوی لەوبوارەدا شارەزا بێت، ئینجا شۆفێری بکات بەتایبەتی لەسەر ڕێگای خێرا و دەرەوەی شارەکان و لە هەموو گۆڕینێکی ڕۆیشتنی ئۆتۆمبیلدا هێمای تایبەت بەکار بهێنێت. کاتێک شۆفێری شارەزاو بەتوانا شۆفێری دەکەن، جگە لەو خاڵانەی باس کران هۆکاری دیکە کاریگەریی دەبێت بۆسەریان و زۆرجار دەبنە هۆکاری ڕووداوەکان، ئەوانیش:- چاوکزی یان باش نەبیستن، هاوکات ماندووبوون و ترس و مێشک هیلاکی یان خەواڵو بوون، لە هەمووشی مەترسیدارتر کاریگەریی مادە هۆشبەرەکانە لەکاتی شۆقێری کردندا.
شۆفێر گەورەترین کاریگەریی هەیە لە ڕاپەڕاندنی هۆیەکانی هاتوچۆ و گواستنەوەدا بۆیە پیویستە شۆفێر ئەم تایبەتمەندیانەی تیابێت کاتیک کە شۆفیری ئەکات.
1- ئەبێت لە ڕووی توانای دەروونییەوە تەواو ئامادەبێت بۆ شۆفێری کردن.
2- ئەبیت لە ڕووی هەست کردن بە ئەگەرە نەخوازراوەکان بەردەوام بە ئاگابێت.
3- پێویستە شۆفێر لەوپەڕی هۆشداریدا بێت.
4- شارەزا بێت یان کەمێک شارەزایی لە چاک کردنەوەی ئۆتۆمبێل هەبێت.
5- ئەبێت ڕێنمایی هەموو سەرنشینەکان بکات بۆ بەجێهێنانی ڕێنماییە پێویستەکان. وەک (بەکارهێنانی پشتوێنی سەلامەتی، دانیشتن بەشێوازێکی سەلامەتخوازانە، زۆر قسەنەکردن لەگەڵ شۆفێر)
6- دلنیابوونەوە لە ئۆتۆمبێلەکە پێش هاژوشتنی، وەک (تایەکان، دەرگاکان، ئاوێنەکان، پاتری، فڵچەکان) وە گرنگترین بەش کە ئەبێت ئاگاداری بیت ئەوەیە دلنیابێت لە مەکینەی ئۆتۆمبێلەکەی و دڵنیابێت ڕادێتەر ئاوی لێنەچێت، یاخود پلاکی توانای کارکردنی ماوە هەروەها مەکینەکەی ڕۆنی لێنەچێت.
7- پێویستە شۆفیر ئاگاداری ڕێنماییەکانی هاتوچۆبێت و شارەزابێت لە ناسینەوەی هێماکان و، پێویستە تەواو گرنگی بدات بە هێڵەکانی سەر شەقامەکان و ئاماژەکانی پۆلیسی هاتوچۆ و، ترافیک لایت. بەپێی ڕێنماییەکانی هاتوچۆ پێویستە ڕەچاوی خێرایی بکرێت لەسەر شەقامەکان چ لەناو شارویاخود دەرەوەی شار، بۆ نموونە:-
=KTML_Bold=ناوشار:-=KTML_End=
40 کم/ کاتژمێر بۆ ئوتومبێلی قاترە و مقتورە.
60 کم/ کاتژمێر بۆ ئوتومبێلی تایبەت، لە ناوچەی نیشتەجێبوونی چڕو خوێندنگا و بەردەم مزگەوت و سووپەرمارکێت و ڕیستۆرانتەکان ئەم ڕێژەیە دائەبەزێت بۆ 40 تا 15 کم/ کاتژمێر.
=KTML_Bold=دەرەوەی شار:-=KTML_End=
60 کم/ کاتژمێر بۆ قاترە و مقتورە.
70 کم/ کاتژمێر بۆ ئوتومبێلی بارهەڵگر
80 کم/ کاتژمێر بۆ ئوتومبێلی پاس و تەکسی.
100کم/ کاتژمێر بۆ ئوتومبێلی تایبەت.
گرنگە جیابکرێیتەوە بە ڕەوشت و چێژ لەکاتی شۆفێری کردندا، وەک ئەوەی لەناو خێزان و خانەوادەکەتدا هەتە… تۆ وەک شۆفێر پێویستە ڕەوشت بەرز و ڕاگری هەستی ئەوانی تر بیت کە شەقام بەکاردەهێنن وەک (شۆفێرانی تر، پیادە و شۆفێری ماتۆڕسکیل و پاسکیل) کارکردن بە ڕەوشت لەسەر شەقام شۆفێرییەکی سەلامەت بۆ هەمووان بەرهەم دەهێنێت. ئەگەر شۆفێر پێچەوانەی یاساکانی هاتوو چۆ ڕەفتاری کرد ئەوەیاسای هاتوچۆ یاسای ژمارە (86) ی ساڵی 2004 مادە24 بە پێی ئەو یاسایە سزادەدرێت.
=KTML_Bold=ماددەی بیست و چوار “بڕگەی یەکەم”=KTML_End=
ئەوکەسانەی دەبنە هۆی مردنی کەسێک لەئەنجامی لێخورینی ئۆتۆمۆبێل بێت، بە ڕەچاوانەکردنی یاساکان وسیستەمە تۆمارکراوە تایبەتەکان ئەوا سزا دەدرێت بە بەندکردن (سجن) لە (5) پێنج ساڵ کەمترنەبێت ولە (7) حەوت ساڵ زیاتر نەبێت، یان بە غەرامەیەک کە لە (1000000) یەک ملیۆن دینار کەمترنەبێت و لە (1500000) یەک ملیۆن وپێنج سەدهەزار دینار زیاتر نەبێت ، یان هەردوو سزاکە.
=KTML_Bold=“بڕگەی دووەم”=KTML_End=
ئەگەر دەرکەوت ئەو تاوانەی کە لە بڕگەی (1) دا باس کراوە ئەوکەسانەی دەبنە هۆی مردنی کەسێک زیاتر (واتە دوو کەس) لەئەنجامی لێخورینەکه، یان مردنی کەسێک وگەیاندنی ئازار یان نەخۆشی گەورە یان دووچاری دەردوو بەڵاو پەکەوتەیی بە یەک کەس زیاتر بگەیەنێت، ئەوا سزا دەدرێت بە بەندکردن (سجن) لە (7) حەوت ساڵ کەمتر نەبێت و لە (10) دە ساڵ زیاتر نەبێت، یان بە غەرامەیەک کە لە (1500000) یەک ملیۆن پێنج سەد هەزار دینار کەمتر نەبێت و لە (3000000) سێ ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، یان هەردوو سزاکە.
=KTML_Bold=“بڕگەی سێیەم”=KTML_End=
ئەوکەسانەی دەبنە هۆی مردنی کەسێک لەئەنجامی لێخورینی ئۆتۆمۆبێل (هەرئۆتۆمۆبێلێک) بە پشتگوێ خستن، یان گوێ نەدانە ڕێنماییەکان، لەژێر کاری سەرخۆشی یان بێهۆشی دابن، یان لەکاتی ڕووداوەکەدا شوفێرەکە هەڵبێت (ڕابکات) بەبێ ئەوەی دەسەڵاتی تایبەتمەند بەڕووداوەکە ئاگاداربکاتەوە ئەوا سزا دەدرێت بە بەندکردن (سجن) لە (7) حەوت ساڵ کەمتر نەبێت و لە (10) دە ساڵ زیاتر نەبێت، یان بە غەرامەیەک کە لە (3000000) سێ ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە (5000000) پێنج ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.
=KTML_Bold=“بڕگەی چوارەم”=KTML_End=
ئەگەردوای ئەوەی کەڕووداوەکە ڕوویدا، هەروەک لەبڕگە (3) هەمان ماددەدا هاتووە ئەوکەسانەی دەبنە هۆی مردنی کەسێک زیاتر (لە دووکەس بەرەو سەرەوە) وەیان مردنی کەسێک وگەیاندنی ئازار یان نەخۆشی گەورە یان دووچارکردن بە دەردوو بەڵاو نەخۆشی جەستەیی تا پلەی پەککەوتن بەکەسێک زیاتر؛ ئەوا سزا دەدرێت بە بەندکردن (سجن) لە (10) دە ساڵ کەمتر نەبێت و لە (20) بیست ساڵ زیاتر نەبێت، یان بە غەرامەیەک کە لە (5000000) پێنج ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە (7000000) حەوت ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.
لەگەڵ بوونی یاساو سزایەکی لە چەشنەشدا هێشتا بەبەردەوامی بەهۆی کەمتەرخەمی شۆفێرانەوە و پابەند نە بوونیان بە یاساکانی هاتوچۆوە ڕۆژانە مەرگی ئازیزانمان دەبینین، لەگەڵ ئەوەشدا؛ داواکاران بە مافی کەسی واتە کەس وکاری تاوان لەسەر کراو لە بەر تانەو لۆمەی خەڵکی یان لەبەر خاتری گیان لەدەستدانی ئازیزەکەیان و بۆ ئەوەی ڕووحی شاد بێت، وەک خێروو سەدەقەیەک بۆ مردووەکەیان لەکەسی تاوانبار خۆش دەبن، لەم حاڵەتەیشداهیچ شتێک نامێنێتەوە بۆ (ردع الغیر) واتە لەم حاڵەتەدا ئەوەی لە هێزی یاساکە کەم دەکاتەوە ئەو لێخۆشبوونەیە کە کەس وکاری تاوان لەسەر کراوە بە شێوە یەکیتر یاساکە پێشێل دەکەنەوە. [1]