ناونیشانی بابەت: ئابووری ئێراق لەنێوان دوو بەرداشدا
ئامادەکردن: دابان عەبدولواحید حەسەن
لەدوای ساڵی 2003 هەمووکات بودجە چۆتە پەڕڵەمانی ئێراق بۆگفتوگۆ (المناقشە) کردن بەڵام جگە لە ساڵی 2014 لەبەرهەندێ هۆکار کە هەرێمی کوردستان یەکێک بوو لە هۆکارەکان. وەک دەبینین بودجەی (2021) ی ئەم ساڵی ئێراق بە (150 ) سەد و پەنجا ترلیۆن دینار خەمڵێنراوە، کەئەمە بودجەیەکی زۆر گەورەیە بەبەراورد بەو گۆڕانکاری و ئەو بارودۆخانەی دێتەپێش، بەتایبەت (دابەزینی نرخی نەوت – کوورت هێنان) کە هەیە لە سیستەمی دارای ئێراقدا.
کۆی گشتی داهات (الایرادات) بە (91.8) ترلیۆن دینارخەمڵێنراوە. بە (نەوتی و غەیری نەوتی ) کوورت هێنانی (عجز) بەبڕی (58.8) ترلیۆن دیناردیاری کراوە (خەمڵێنراوە) .
بودجە لەدوو بەشی سەرەکی پێک دێت (النفقات الجاریة- النفقات الراسمالی (استثماری) ) ئەوەی کە بووەتە بارگرانی بۆسەربودجەی ئێراق کە دامەزراندنی چوار سەد هەزار مووچە خۆرە کە لەبودجەی (2021) دا جێیان کراوەتەوە واتە زیادکراوە بەبەراورد بە بودجەی ساڵیپار ئەوەی کەبووەتە هۆکار بۆدامەزراندی ئەم ڕێژە زۆرلە ساڵی پێشوو تەنیا بۆ کەم کردنەوەی (کپ کردن) ی دەنگی شەقامە وە کۆتایی هێنانە بەو ڕێژە زۆرە لە ناڕەزایەتی بەرانبەر بەونادادی و دۆخە سەختەی ژیان کە هاووڵاتییانی ئێراقی تووشی هاتوون.
ئەوەی لەبودجەی ساڵی 2021 دانراوە نرخی نەوت بۆ هەربەرمیلێک بە (42) دۆلار دانراوە، کە ئەمە لە مانگی (ئایار تا تەموز) هەمووساڵێک ئەنجوومەنی وەزیران هێڵە گشتییەکانی ڕادەگەیەنێت بۆ وەزارەتی دارایی کە وەزارەتێکی مەعنیە پسپۆڕە لەو بوارەدا، بەتایبەت لە دانانی بودجەدا، وە دەبێت لە مانگی هەشت بگاتە دەست ئەنجوومەنی وەزیران، لەوێدا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت تاکوو تشرینی یەکەمی، کە لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا مناقەشەدەکرا کە زیاتر لە دوومانگ تاخیر بووە پڕۆسەکە کە دەبوو لە تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بچێتە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق (پەڕڵەمان) ، لەبەر ئەو کێشە و گیروگرفتانەی لە ئێراقدا هاتۆتە پێش نەچۆتە بواری جێبەجێ کردن.
بەڵام وەک دەبینین نرخی نەوت لەبودجە دا بە (42) دۆلاردانراوە کە ئەمە نرخی مانگەکانی دابەزینی ( نەوت) ە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڵام ئێستا خۆش بەختانە نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 52 دۆلاری تێپەڕاند، نرخی یەک بەرمیل نەوتی ئۆپێک گەیشتە سەروو 50 دۆلار و نرخی یەک بەرمیل نەوتی ڕۆژاوای تەکساسیش گەیشتە نزیکەی 49 دۆلاری ئەمریکی.
لە ماوەی 9 مانگی ڕابردوودا هێندەی ئێستا نرخی نەوت بەرزنەبووە و هەندێک هۆکاریش هەن وایانکردووە، گەشبینییەک درووستبێت کە ئەو بەرزبوونەوەیە بەردەوام دەبێت.
یەکێک لەو هۆکارانە بریتییە لە دەستپێکردنی هەڵمەتی کوتان بە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەڵێنی دەستکردن بە هەڵمەتی کوتان لە ژمارەیەک وڵاتی کاریگەریی ئەوروپای وەک ئەڵمانیا پێش کۆتایی ئەمساڵ.
زیادبوونی خواست لەسەر نەوت لەلایەن چین و هیندستانەوە یەکێکی دیکەیە لەو هۆکارانەی وایکردووە، نرخی نەوت بەرزبێتەوە. (فیل فلین) شرۆڤەکاری ناسراوی ئەمریکی دەڵێت: گەشەی ئابووری لە وڵاتانی ئاسیا دەستی پێکردووەتەوە و چاوەڕێ دەکرێت پێش سەری ساڵ، خواست لەسەر نەوتی خاو لە وڵاتانی ئاسیا زۆر بەرزبێتەوە…
نزیکبوونەوەی کۆمارییەکان و دیموکراتەکانیش لە کۆنگرێس بۆ دەنگدان لەسەر پاکێجێکی 900 ملیار دۆلاریش کاریگەریی خۆی لەسەر بازاڕی ئەمریکا درووستکردووە.ئۆپڵ پڵەس ڕێکەوتنێکی کردووە کە دەبێت ئێراق ڕۆژانە (500) سەدهەزار بەرمیل نەوت کەم کاتەوە، بۆ ئەوەی سعری نەوت بەرزبێتەوە ڕۆژانە. ڕێژەی هەناردەی نەوتی ئێراق 3ملیۆن ودوسەدوبەنجا هەزارە، (3) ملیۆنی صافی ئێراقە بەڵام هەرچەندە توانای ئێراق (400) ملیۆن زیاترە.
حکومەتی ئێراق کوورتێنانی زۆر لەسەرە بەوپێیەی خۆی دیاری کردووە کە (58) ترلیۆن قرزداردەبێت، World Bank البنک الدولی نرخی (100) دۆلاری داناوە بە (130) هەزاردینار بەڵام وەزارەتی دارای نرخی (100) دۆلاری داناوە بەرانبەر (145) هەزاردینار، بانکی مەرکەزی بەرپرسیارە بەرانبەر بەسیاسەتی نەختینەی دەوڵەتی ئێراق بە پێی مادەکانی (100و103) دەستووری ئێراقی، بانکی ناوەندی دامەزراوەیەکی دەوڵەتی (نیشتمانیە) ، بەرپرسە بەرانبەر پێوەرە ئابووری و یاساییەکان) وە، هۆکارەکانی وهەڵئاوسان و کوورت هێنان و (GDP) الناتج المحلی الإجەمالی- کۆی بەرهەمی ناوخۆی نیشتمانی. کاریگەریی ڕاستەوخۆ درووست دەکەن لەسەر بانکی مەرکەزی لە ئێراقدا.
یەکێکی تر لەکێشەکانی ئێراق ئەوەیە کەسیاسەتی نەختینەی داڕێژەرەکەی بانکی ناوەندیە وە سیاسەتی دارایی کە داڕێژەرەکەی وەزارەتی داراییە لە ئێراقدا پێچەوانەی یەک دی کاریان کردووە بەنموونە وەزارەتی دارایی هەمیشە خەرجی (نفقات) زۆر درووست دەکات لەم دۆخەشدا کەجیهان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت گیرۆدەن.دەبوایەپێچەوانە بوایە.
بەڵام سیاسەتی نەختینەی ئامانجی جێگیری نرخی ئاڵوگۆڕی دراوە وە دەتوانین بڵێین سەرکەوتوو بووە، تاڕادەیەک وەک بینیمان لەنێوان (118و119و120) هەزاردیناردا فرۆشتویەتی 100دۆلار، بەڵام نرخی بازاڕی ڕەش جیاوازە.
وەزارەتی دارای دەیەوێت متمانە بدات بە بانکی ناوەندی تاکوو بە145هەزاردینار بی فرۆشێت وەک دەبینین کە ئەنجامی داوە. زەرەرمەندی سەرەکی لەم کاتەدا تاکەکانی کۆمەڵگەیە.
بانکی ناوەندی فەلسەفەیەک بەکاردێنێت، بازاڕی ئازاد لە (خواست وخستنەڕو) بە، بەڕێوبردن لەلایەن بانکی ناوەندی
بانکی ناوەندی خۆی بڕەکان دەخاتە بازاڕەوە، ئێستا (250) ملیۆن دەخاتەبازاڕەوە، بەڵام پێشتر کەمی کردەوە بۆ (150و170) ملیۆن، نرخی دۆلارکەمێ بەرزبووە. وەک دەزانین ئێراق نەوت دەنێرێتە دەرەوە لەبەرانبەردا دۆلار وەردەگرێت، حکومەت دولارەکە دەدات بە بانکی مەرکەزی تاکوو بیکات بە دینار بۆ ئەوەی (کۆمەڵگە) یپێی بەڕێوەبەرێت، ئەوپارەی لە بانکی ناوەندیە دەبێتە یەدەگ (احتیاط) لەلای بانکی ناوەندی.
بانکی ناوەندی کەدامەزراوەیەکی نیشتمانیە دەیەوێت هەڵئاوسان ڕوونەیات لەدابەزینی بەهای دیناری ئێراقی بەرانبەر دۆلارض، دەبێت سیاسەتی دارای لەگەڵ بانکی مەرکەزی سیاسەتێکی گونجاوبێت.
IMS (نضام إدارة المعلومات) سندوقی نەختی نێودەوڵەتی پێشنیاری کردووە بۆ ئێراق کە دەڵێت (160,000) دینار بەرانبەر (100) دۆلاربێت بۆ ئەوەی ئەوکوورت هێنانەی کە هەیەتی لە بودجە پڕی کاتەوە. بەڵام ئەم ڕێگایە هەڵئاوسان زۆر زیاد دەکات.
هەرچەندە بانکی ناوەندی پێی باشە هەربە جێگیری بمێنێتەوە سعری دۆلار بەرانبەر دینار کە (118.000) هەزاردینارە کەدەیخاتەبازاڕەوە. بەڵام ئابووری ئێراق ناتوانین بڵێبن تووشی داروخان دەبێت، تووشی تەنگەژەدەبێت بەدڵنیاییەوە لە ساڵی تازەدا ئەگەربێت و سعری نەوت بەرزنەبێتەوە. بۆیەناچارە بانکی ناوەندی ئەویاسایەی وەزارەتی دارایی نێتی جێگیرکردنی هەیە جێبەجێ دەکات کە (100) دۆلاریئەمریکی بەرانبەرە بە (145,000) هەزارە دینارە تاکوو ئابووری ئێراق لە داروخانی گەورە دورکەوێتەوە.
ئێراق لەدوای وڵاتی چین دەتوانین بڵێین تاکە وڵاتە کە بەوشێوازە دیارە بەهای پارەکەی کە (دینارە) دادەبەزێنێت
گومانی تێدانییە دەتوانین بڵێین ئابووری ئێراق لە ساڵی داهاتودا ئەگەر نرخی نەوت بەرزنەبێتەوە بۆ ئەونرخەی کە لەئێستاداهەیە واتە سەروو (50) دۆلار، پاشانیش لەئەگەری سەرنەکەوتنی ڤاکسینی کۆرۆنادا تووشی گەورەترین قەیرانی دارای دەبێتەوە. بە جۆرێک لە لێواری داروخان نزیکترە.
بۆیە بژاردەکانی بەردەم وڵاتی ئێراق بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە لە ساڵی داهاتودا لەگەڵ قەرز بەهەردوو جۆری (دەرەکی وناوخۆیی) وەک ئاشکرایە قەرزی دەرەکیش لەلایەن بانکی نێودەوڵەتی دەدرێت بەوڵاتان بۆ (وەبەرهێنان) ، نەک پێدانی ئەوبڕەپارەیە بۆ مووچە یاخود بەرێوبردنی خەرجیەکانی تری دەوڵەت. کەهەرچەندە بڕێکی زۆریش (سوو) زیادەی دەچێتە سەر لەو بەروارەی دیاری دەکرێت بۆدانەوەکەیلەنێوان (بانکی نێودەوڵەتی و وڵاتەکە) دا.
بۆیە دەبێت ئێراق جگە لە پشت بەستن بە نەوت بیر لە پێشخستی کەرتی کشتوکاڵی و کەرتی پیشەسازی بکاتەوە کە زۆرینەی وڵاتانی پێشکەوتوو، پشت بەو دووبوارە سەرەکیە دەبەستن، تاکوو ئاییندەیەکی گەشترو ڕونتر چاوەڕیی تاکەکانی کۆمەڵگەی ئێراقی بکات.
هەرێمی کوردستانیش بەشێوەیەکی بەهێز وەڵامی ئەو قەیرانە ئابووریەی دایەوە کە لە دوای ساڵی 2014 ەوە ڕوویدا ئەمەش بەهۆی ئەو چوار قەیرانە بوو کە لە یەک کاتدا ڕووبەڕووی حکومەتی هەرێم بوویەوە ئەوانیش بڕینی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە، شەڕ دژی گرووپی تیرۆریستی داعش و هاتنی ئاوارە ناوخۆییەکانی ئێراق و پەنابەرانی سووری و دابەزینێکی بەرچاوی نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکان.
لەم دواییەشدا ڤایرۆسی کۆرۆنا کەبەرۆکی زۆربەی وڵاتانی جیهانی گرتووە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەر ئەوەی کە حکومەتێکی خۆجێی بوو ڕێگاکانی دەسکەوتنی سەرچاوەی دارایی دەرەکی زۆر سنوورداربوو لە بەردەمی و ئەو ڕێگایانەی لە بەردەم دانەبوو کە دەوڵەتێکی خاوەن سەروەری هەیەتی. حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانانە لە ڕێگای ئەو ئامرازانەی کە لەبەردەستی بوو هەوڵیدا کاریگەریی قەیرانەکان کەم بکاتەوە:
بەشێوەیەکی سەرەکی دەستی کرد بە سیاسەتی دەست پێوەگرتن (تەقەشوف) واتە کەمکردنەوەی خەرجیەکانی و هەروەها چاکسازی کارگێڕی.
گەڕانەوەی شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕێک کەوتن لەگەڵ بەغدا ڕێگایەکی سەرکەوتووە لەم کاتەدا بەهۆی (ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت) تاکوو ئەوگرفتەی کە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەدەستییەوە دەناڵێنن چارەسەربکات ئەویش کێشەی مووچەیە.
ئابووری هەرێم زیاتر و باشتر گەشە دەسەنێت ئەگەر بێت و پشت بەکەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری ببەستێت بۆئاییندە، بۆ ئەوەی چیتر ئابوورییەکی ڵێڵ و ناڕوونی نەبێت وەک ئەوقەیرانە داراییەی کە چەند ساڵێکە هەرێمی تێکەوتووە بەهۆی دابەزینی نرخی (نەوت) ەوە. تاکوو هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانیش ئاییندەیەکی باشترو چاکتر چاوەڕوانیان بکات لەژێرسێبەری ژێرخانێکی ئابووری بەهێزدا. [1]