ناونیشانی بابەت: پڕۆژە یاسای بودجە و پشکی کورد
ئامادەکردن: #دابان عەبدولواحید حەسەن#
بودجەی “حەشد” هێندەی تێکڕای بودجەی وەزارەتەکانی (داد، دەرەوە، ڕۆشنبیری، سەرچاوەکانی ئاو، پلاندانان و گواستنەوەیە) کەبڕی 2.4 تریلیۆن دیناری بۆ حەشدی شەعبی تەرخانکراوە.8 تریلیۆن دیناری بۆ وەزارەتی ناوخۆ تەرخانکراوە و 6 تریلیۆن دیناری بۆ وەزارەتی بەرگری تەرخان کراوە.
بەگوێرەی ئاماری ژمارەی دانیشتووان؛ کە وەزارەتی پلاندانانی ئێراق بڵاویکردووەتەوە، پشکی “هەرێمی کوردستان” 13.94٪ی بودجەی ئێراقە. بۆیە دەبێت پشکی “هەرێمی کوردستان” زیاد بکرێت، لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە لیژنەی دارایی گفتوگۆ لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان دەکات، بەپێی پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2021، دەبێت شایستە داراییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2014 وە تاوەکوو2020 یەکلایی بکرێنەوە، هاوکات دەبێت “هەرێمی کوردستان” ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت و 50%ی داهاتی نا-نەوتی خۆی ڕادەستی حکومەتی ئێراق بکات، ئەوکات حکومەتی ئێراق بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان دەنێرێت.
=KTML_Bold=پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2021 ی ئێراق=KTML_End=
لە پەڕڵەمان، وەک لای هەمووان ئاشکرایە؛ خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆکراوە، نزیکەی دوو هەفتەیە لیژنەی دارایی بە بەردەوامی کۆبوونەوەی چڕ و پڕ ئەکات، بەشێوەیەکی گشتی گفتوگۆی سەرەتایی کراوە لەسەر سەرجەم ماددەکانی پڕۆژە یاساکە، بەدرێژی هەفتەی پێشوو (لیژنەی دارایی پەڕڵەمانی ئێراق) میوانداری سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە داراییەکانی کردووە، کە تایبەتمەندییان هەیە لە بودجە (الموازنە) دا، کۆبوونەوە لەگەڵ سەرجەمیاندا کراوە. لیژنەکان لە چەند بەشێک پێکهاتوون، هەریەکەیان لەگەڵ چەند وەزارەتێک دادەنیشن، دواتر لەم هەفتەیەدا دەگونجێت گفتوگۆی (ماددە و بڕگەکانی) پڕۆژە یاساکە بکرێت، ئەوەی پێویستی بە هەموارکردنەوە و چاکردن بێت دەستکاری دەکرێت، بەپێی دەستوور؛ دەسەڵاتی (پەڕڵەمان و لیژنەی دارایی) ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق بەرانبەر یاسای بودجە دیاریکراوە ئەویش خۆی لە دوو خاڵدا دەبینێتەوە:-
یەکەم؛ دەسەڵاتی کەمکردنەوە، واتە کەمکردنەوەی تەواوی خەرجیەکان (النفقات) .
دووەم؛ گوێزانەوە (المناقلە) واتە گواستنەوەی بڕە پارەیەک لەشوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە.
لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران ئەندامی سەرجەم فراکسیونەکانی تێدایە، بۆیە ئەگەر پڕۆژە یاساکە ڕەوانەی پەڕڵەمان بکەن بەبێ گیروگرفت، ئەوە بە ئاسانتر دەنگدانی لەسەر ئەنجام ئەکرێت، لەگەڵیشیدا داواکارییەکانی وەزارەتەکان و، پارێزگاکان و، پەڕڵەمانتارەکان و، فراکسیۆنە جیاوازەکان جێبەجێدەکرێت، هەر داواکارییەکیش کە لەلایەن ئەم شوێنە جیاجیانەوە بدرێت، ئەگەر بارگرانی دارایی بخاتە سەرحکومەت ئەنجام نادرێت، واتە داوا بکەن کە پارەی زیاتر بۆ (دەستەکان -وەزارەتەکان-پارێزگاکان) سەرفبکرێت، ئەوە ڕاستەوخۆ لیژنەکانی دارایی لە پەڕڵەمانی ئێراق داواکارییەک ئاڕاستەی حکومەت دەکەن و ئایە حکومەت ڕەزامەندە لەسەرئەوەی کە (خەرجیە) کە زیادبکرێت یاخود نا، چونکە لیژنەی دارایی پەڕڵەمان بەپێی دەستوور توانای زیادکردنی نییە. چونکە ئەگەر بێت و زیاد بکرێت لەناو پڕۆژە یاساکەدا، ئەوە حکومەت ئەتوانێت تانەی لێبدات و جێبەجێی نەکات و ڕەتی بکاتەوە.
=KTML_Bold=پشکی کورد لەپڕۆژە یاساکەدا=KTML_End=
سەبارەت بەو ڕێژەیەیی کە دیاریکراوە بۆ کوردستان، کە پشکی “هەرێمی کوردستان” لە بودجەدا، پێشتر بە ڕێککەوتنی سیاسی بە 17٪ دیاریکرابوو، دواتر لە کابینەکەی “حەیدەر عەبادی” بەبێ بنەمایەکی یاسایی کەمکرایەوە بۆ 12.68٪، بەڵام ئێستا بەپێی ئەو ئامارەی (وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی ئێراق لەبارەی ژمارەی دانیشتووانی ئێراق بڵاویکردووەتەوە، پشکی “هەرێمی کوردستان” لە بودجەی ئێراق دەبێت 13.94٪ بێت، بۆیە نوێنەرانی کورد دەبێت شەڕی ئەو مافە بکەن بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەبێت هەوڵبدەن پشکی “هەرێمی کوردستان” بۆ سەرووی 13٪ بەرزبکەنەوە، واتە پشکی “هەرێمی کوردستان” دەبێت بۆ ڕێژەی 14٪ بەرزبکرێتەوە بەنزیکەیی، چونکە وەک ئەوداتای وەزارەتی پلان دانانی حکومەتی ئێراق بڵاویکردووەتەوە بەپێی ڕێژەی دانیشتووان، ئەو ڕێژەیە دیاریکراوە. وەک لای هەمووان ئاشکرایە؛ دەزگای ئامار، دەزگایەکی ڕەسمی حکومەتی ناوەندە. بۆیە دەبێت %1زیاتر، زیادبکرێت بۆ پشکی هەرێمی کوردستان، پێویستە “حکومەتی هەرێمی کوردستان” لەم هەفتەیەدا شاندێکی شارەزا و لێهاتوو خاوەن بڕیار بنێرێت بۆ بەغدا، ئەوەی دەستەبەری ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت، لاوازی و ناتەبایی نێوماڵی کوردیش گەورەترین هۆکارە لەناو کوردا، ئێستاشی لەسەربێت کە هەمیشە لاوازبوون بەرانبەر لایەنە ئێراقییەکان لەکاتی بڕیارەکاندا. ماددەی (11-10) لە پڕۆژە یاساکەدا تایبەتە بە “هەرێمی کوردستان” ئەو ڕێژەیەی کە دیاریکراوە “حکومەتی ئێراق” ناردویەتی، تا ڕادەیەک “حکومەتی هەرێمی کوردستان”یش ڕازیە لەسەری، چونکە ئەوکاتەی کە دانراوە وەفدی حکومەتی کوردیش لە بەغدا بووە کە ئەوڕێژەیە دانراوە، بەڵام دیارنییە.کە دەنگی تەواوی لایەنە ( شیعە – سوننە) کان دێنێت لە ڕۆژی دەنگدانی پڕۆژەیاساکەدا.
=KTML_Bold=پابەندییەکانی حکومەتی هەرێم=KTML_End=
چەند سینارۆیەک هەیە؛ ئەویش خوی دەبینێتەوە لەمانەدا:-
ڕادەستکردنی دۆسیەی نەوت؛ واتە وزە بە (گازی سرووشتی و نەوت) لایەنە شیعیەکان داوای هەموو نەوتی “هەرێمی کوردستان” دەکەن. واتە هەموو مەلەفی نەوتی هەرێمی کوردستان بێتە ژێردەستی ئەوان بە (قەرز و، شایستەی داراییەکانی کۆمپانیا نەوتییەکان و، گرێبەستەکان و، داهاتەکان) ئەوان تەحەمولی بەپرسیارێتی دەکەن و پشکی “هەرێمی کوردستان” وەک خۆی دەنێرن (شایستە داراییەکان) .
$ڕادەستکردنی داهاتی (250) هەزار بەرمیل نەوت بەنرخی سۆمۆ$
سینارۆیەکی دیکە ئەوەیە؛ بەهای نەوتەکەیان بدەیتێ، بەڵام “هەرێمی کوردستان” خۆی نەوتەکە بفرۆشێت، واتە هەمان یاسای (کوورت هێنانی) دارایی کە یاساکەیان تێپەڕاند بەبێ کورد، “ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران” زۆر ڕەخنە و پەڵپیان گرت بەڵام بێ سوودبوو، وەک لەیاساکەدا هەبوو بەهای فرۆشی نەوتی “هەرێمی کوردستان” بدەیت بەحکومەت، بەڵام ئێستا بەهای نەوتەکەیان قبووڵ نییە.واتە (کوردستان بۆخۆی نەوت بفرۆشێت بەڵام چەندی (زەرەو- قازانجە) دەستت کەوت بەهاکەی بیدەیت بە حکومەتی ناوەند) . پاشان ئەوان لەوە پشکی “هەرێمی کوردستان” بنێرن، بۆ نموونە؛ ڕاپۆرتەکانی (دیلۆیت) دەڵین؛ نرخی یەک بەرمیل نەوت (سۆمۆ) بیفرۆشیت، بۆ نموونە؛ بە 61 دۆلار ئەوە ھەرێم دەیدات بە 50 دۆلار چونکە 11 دۆلاری لێدەبڕدرێت بەوەی کە دەوڵەت نییە. لەو 50 دۆلارە، ھەرێم 22 دولار و نیوی بۆ دەمێنیتەوە و 27 دولار و نیوشی بۆ تێچوی کۆمپانیاکان و بەبازاڕکردنی نەوتەکەیە (ئەمە ھەرێم لە داھاتی نەوت 45٪ بۆ دەمێنیتەوە و 55٪ بۆ کۆمپانیاکان و بەبازاڕکردنی نەوتە، بۆیە ئەمە خاڵێکی خراپە بۆ “هەرێمی کوردستان” چونکە دەبێت ئەو 22 دۆلار و نیوە بگەیێنیت بۆ 61 دۆلار، واتا نزیکەی 2 بەرمیل و نیو نەوت بفرۆشێت، پاشان هاوتا دەبێت لەگەڵ نرخی فرۆشتنی (سۆمۆ) .
$هەرێمی کوردستان پاپەند نەبوو بەناردنی بڕەنەوتی دیاری کراو$
سیناریۆیەکی دیکە ئەوەیە؛ کە لە بڕگەکانی یاسای ساڵی 2019 هەبوو، ئەگەر “هەرێمی کوردستان” پابەند نەبوو بە ناردنی ئەو بڕە (نەوتە) ی کە هەردوولا لەسەری ڕێککەوتوون (بڕی دیاریکراو) ئەوە حکومەتی ناوەند ئەو بڕە نەوتەی کە دیاریکراوە و نەهاتووە، ئەوە بڕی نەوتەکە چەندە لێی دەبڕێت لە پشکی “هەرێمی کوردستان” پاشان ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ “هەرێمی کوردستان” دەنێردرێت.
جیاوازییەکانی نێوان “هەرێمی کوردستان و ئێراق” لەسەرپشکی هەرێمی کوردستان درووست بووە:-
•وەرگرتنی (250) هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێم یان هەموو نەوتەکە.
•ئەگەر هەرێمی کوردستان پاپەند نەبوو (الالتزام) نەکرد بە نەدانی بڕە نەوتی دیاریکراو.
•قەرزەکانی فرۆشتنی نەوتی “هەرێمی کوردستان” کێ بیان داتەوە کە زیاترە لە (27) ملیاردۆلارە، بەشێکی زۆری ئەم قەرزەی هەرێمی کوردستان لەئەستۆی حکومەتی ئێراقە، چونکە پابەند نەبووە لە ناردنی شایستە داراییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان. گومانی تێدانییە.ئەو سێ خاڵەی باسمان کرد دەست کاریان دەکرێ، بۆیە دەبێت ئەندام پەڕڵەمانەکانی کورد لە بەغدا و ئەندامە کوردەکانی لیژنەی دارایی لەپەڕڵەمانی ئێراق دانووستان بکەن لەپێناو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و تاکەکانی کۆمەڵگەی کوردی بێ جیاوازی.
$دەرئەنجام.$
نوێنەرانی کورد لە بەغدا سەرجەمیان ڕەزامەندن لەوەی کە (250) هەزار بەرمیل نەوت ڕادەست بکەن لەبەرانبەریشدا پشکی “هەرێمی کوردستان” بنێردرێت، ئەگەر ئەمە جێبەجێنەکرا دەبێت ئەندامانی کورد لە بەغدا هەموو هەوڵی خویان بدەن تاکوو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابین بکەن لەگەڵ سەرجەم شایستە داراییەکانی تری هەرێم. بۆیە وەک دەبینین نرخی فرۆشی نەوت بەرزبۆتەوە، ئەگەر “هەرێمی کوردستان” نەوت ڕادەست بکات دەبێت حکومەتی ئێراق مووچەی مانگی 1 بنێرێت بۆهەرێم، بەپێی لێدوانی وەزارەتی دارایی مووچەی مانگی (1-2) کێشەی نابێت، چونکە وەک دەزانین جگەلەوەی نرخی نەوت بەرزبۆتەوە، حکومەتی ئێراق لە ساڵی (2020) قەرزیشی کرد، بۆیە گرفت بۆدابین کردنی مووچەی فەرمانبەرانی درووست نابێت لەسەرەتای ئەمساڵدا، دۆخێک درووستبووە کە بەبێ ڕادەستکردنی نەوت هیچ بڕە پارەیەک بۆهەرێم نانێرن، ئەگەر “هەرێمی کوردستان” نەوتی ڕادەست بکات، هاوکات حکومەتی ئێراق پارەی نەنارد، ئەوکات شاندی دانووستانکار بۆ قسەکردن لەگەڵ بەغدا ڕێگە چارەی باشتریان دەبێت بۆ ئەوەی بڵێن؛ ئێمە نەوتیشمان نارد، بەڵام ئێوە ڕێکەوتنەکەی خۆتان نەبردە سەر.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی دیلۆیت؛ بەس لەمانگەکانی (4-5-6) ساڵی 2020 دا نزیکەی 76ملیۆن دۆلار لە فرۆشتنی نەوت زەرەرمەندبووە حکومەتی هەرێم کوردستان لەڕاپۆرتەکانی (دیلۆیت) دەردەکەوێت کە گرێبەستەکانی حکومەتی “هەرێمی کوردستان” لەکاتێکدا کراون لەساڵانی پێشوودا، بۆ ڕاکێشانی سەرنجی کۆمپانیاکانی نەوت بووە. دەزانین حکومەتی “هەرێمی کوردستان” دۆخی خراپبووە بۆ ئەوەی شەریکاتی تر بێت تاکوو گرێبەستی لەگەڵ بکات، بۆیە بەو جۆرە بووە گرێبەستەکان. گرێبەستەکانی بۆ بە بازاڕکردنی نەوت نامافی زۆریان تێدایە، زۆربەری داهاتەکانی دەڕوات بۆ کۆمپانیاکانی نەوت، کە تێچووی زۆر لەچاو ئەو داهاتەی دەستدەکەوێت لەفرۆشی (نەوت) دا. هەر بەرمیلێک نەوتی “هەرێمی کوردستان” تاوەکوودەگاتە بەندەری جیهان 10 دۆلار کرێی گواستنەوەی لەسەر هەژمار دەکرێت، لەلایەن کۆمپانیاکانی ( کار – ڕۆزنەفت) ئەنجام ئەدرێت، ئەوە لەکاتێدایە بۆ هەر بەرمیلێک کە کۆمپانیای (سۆمۆ) هەناردەی دەکات بۆ ئێراق کەمتر لە 2 دۆلاری لێوەردەگیرێت. (تێچوەکەی) .
چارەسەرێکی دیکە ئەوەیە؛ حکومەتی “هەرێمی کوردستان” (250) هەزار بەرمیل نەوت بدات بە ئێراق، ئەو (200) هەزار بەرمیل نەوتەی دەمێنێتەوە، پێویستە نەوتەکەی لە ڕێگەی (سۆمۆ) بفرۆشێت، بەڵام حسابەکەی بەجیا بخرێتە سەر پشکی “هەرێمی کوردستان” ئەنجامدانیشی لە ڕووی هونەرییەوە ئاسانە ، تەنیا لەڕوی سیاسییەوە ڕێککەوتن و جوڵەی بەهێزی پێویستە. [1]