ناونیشانی بابەت: گەندەڵی و هۆکارەکانی درووستبوونی
ئامادەکردن: #دابان عەبدولواحید حەسەن#
کۆمەڵێک پێناسەی جۆراجۆر بۆ گەندەڵی کراوە، بۆیە دەتوانین بڵێین؛ سەرجەمیان لە یەک خاڵدا کۆدەبنەوە کە ئەویش دەرچوونە لە یاسا ئەخلاقییەکان و ڕاستگۆی .
گەندەڵی بریتییە؛ دەرچوونە لە یاسا ئەخلاقییە ڕاستەکان و ئەو ڕێوشوێنانەی کە هەڵسوکەوتەکان ڕێکدەخەن، سەرپێچیکردنی مەرجەکانی کارکردن، پاشان ئەنجامدان و کردنی هەموو ئەوانە کە لەگەڵ ئەمەو ئەوەدا ناگونجێن. بەڵام (ڤایتۆتانزی) بۆچۆنێکی تری هەیە، دەڵێت (گەندەڵی بە ئەنقەست گوێنەدانە بە بنەمای پەیرەوکاری، بەومەبەستەی ئەو کەسە خۆی یان ئەو کەسانەی پەیوەندییان پێوەی هەیە سوودمەندبن لەو ڕەفتارە) بەڵام ڕێکخراوی شەفافییەتی نێودەوڵەتی بەم جۆرە پێناسەی گەندەڵی دەکات (گەندەڵی بریتییە؛ لە ئەنجامدانی هەرکارێک بۆ بەجێگەیاندنی بەرژەوەندی تایبەتی خۆ، ی یان کەسانێک لە ڕێگەی خراپ بەکارهێنانی لە پۆستێکی گشتی) لێرەدا بۆمان دەردەکەوێت؛ گەندەڵی بەشێوەیەکی گشتی زیان گەیاندنە بە بەرژەوەندییەکانی گشت و بەفیرۆدانی سامانی نەتەوەیی و، نەزانینی مامەڵکردن لەگەڵ پۆستی کارگێڕی وئیداری دەوڵەت.
$“مێژووی گەندەڵی”$
سەرەتای گەندەڵبوونی بنچینەکانی حکومەت دەگەڕێنەوە بۆ مێژووی دوورودرێژی مرۆڤایەتی، لەسەردەمی پاشاکانەوە دەست پێ دەکات تاوەکوو ئەمڕۆ، ئەگەر پاشاکان ویستن و ئارەزووی خۆیان لەسەر کارێک یان شتێک نەبوایە، ئەوا بەبێ گوێدانە پەیرەو ویاساو ڕێنماییەکان دەسەڵات بریاری لابردنیان دەدا، ئەمەش وایکردووە دەسەڵاتی تاکە کەسی لە جێبەجێکردنی حکومەتی ستەمکاردا بێتە هۆی درووستبوونی دیاردەی گەندەڵی، وە بچێتە نێو ڕۆحی کایە هەرە گرنگەکانی دەوڵەت لەسەر بریار یان ڕاسپاردەی کەسی یەکەم، زۆرجار کەسی یەکەم بۆ ئەنجوومەنە تایبەتییەکانی خۆی دژ بەداب و نەریت و یاساکانی دەوڵەت وەستاوە پێشێلی پەیرەوی کردووە، لەم قۆناغەدا سەرەتایەکی نوێی گەندەڵی درووست دەبێت، هەروەک چۆن نووسەرێکی چینی ڕای خۆی دەڵێت لەسەر گەندەڵی وڵاتەکەی دەڵێت (هۆکاری لەناوچوونی بنەماڵەی (تسین) و (سونی) ئەوە بوو پاشاکان لەجیاتی ئەوەی لێپێچینەوەیەکی هەمەلایەنە و چاودێریەکی گشتی بەسەرکاروبارەکان وڵاتدا بکەن، ویستیان ڕاستەوخۆ، خۆیان لە کاروبارەکان هەڵقورتێنین) ئەو نووسەرە چینی-یە هەموو هۆکارەکانی گەندەڵی حکومەت لەم پرەنسیپە لیک دەداتەوە.
$“ئامرازەکانی گەندەڵی”$
دیاردەی “گەندەڵی” خۆی لە چەند ڕەفتارێک دەبینێتەوە و ئەوکەسانەی ئەنجامی دەدەن کە لێپرسراوێتی گشتیان لە ئەستۆدایە و سەرەرای ئەوەی لەیەکچون هەیە لەنێوان ئەو دیاردانەدا، بەڵام دەتوانرێت لەمانەی خوارەوە کوورت بکرێتەوە؛
1- بەرتیل (briber) واتە؛ وەرگرتنی پارە، یان بە دەستهێنانی هەر سوودمەندییەک لەرێگەی جێبەجێکردنی کارێک یان نەکردنی ئەو کارە بەسەر پێچیکردنی یاسا.
2- لایەنگیری (مەحسوبیەت) (nepotism) کارکردن لە بەرژەوەندی تاک، یان لایەنێک کە ئەو کەسە دڵسۆزی بۆی هەیە وەک حزب یان بنەماڵە یان ناوچەیەک بێ ئەوەی موستەماف بن … هتد.
3- خاترگرتن واتە؛ خزمەتکردنی لایەنێک زیاتر لەلایەنێکی تر، بە نارەوا بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندی دیارکراو.
4- واستە (هۆ) (mediation) واتە؛ تەدەخول کردن بۆ بەرژەوەندی کەسێک، یان کۆمەڵێک کەس بەبێ ڕەچاوکردنی پڕنیسیپەکانی کارکردن، یان توانستی پێویست لەو کەسە وەک دانانی کەسێک لە پۆستێکی گشتی بەهۆی بوونی پەیوەندی خزمایەتی یان ئینتیمای حزبی، سەڕەرای نەبوونی توانستیی پێویست لەو کەسەداو بەنارەوایەتی.
5- بردنی مۆڵکی گشتی، واتە؛ بەدەستهێنانی مۆڵکی گشتی و تەسەروف پێکردنی لەژێر ناوی جۆراوجۆردا.
6- ئیبتیزاز، واتە؛ بەدەستهێنانی قازانجێک لەهاووڵاتییان لەبەرانبەر جێبەجێکردنی کارێک کە پەیوەندی بەپیشەی ئەوکەسە و هەیە کە گەندەڵیەکە دەکات.
$“جۆرو هۆکارەکانی گەندەڵی”$
1- گەندەڵی ئیداری
2- گەندەڵی سیاسی
3- گەندەڵی دارایی
4- گەندەڵی هزری
5- گەندەڵی پەروەردەی
6- گەندەڵی کۆمەڵایەتی
7- گەندەڵی یاسایی
8- گەندەڵی هەڵبژاردن
لێرە دەتوانین بە کوورتی باسی چوار لەو جۆرانە بکەین کە زۆر کاریگەرییان لەسەرتاک و کۆمەڵگە هەیە، بوونەتە فاکتەری سەرەکی بڵاوبوونەوەی دیاردەی گەندەڵی، ئەوانیش چەند هۆکارێکی بنەڕەتییە کە هۆکارەکان ئەمانەن:-
1- هۆکارە سیاسییەکان؛
باڵا دەستی حزبی سیاسی و دەست تێوەردانی دەسەڵاتی سیاسی وحزبی لەکاروباری حکومەتدا، نەبوونی کەش وهەوای ئازاد و ڕادەربڕین، هەروەها گەندەڵی دامەزراوە گشتییەکان یەکدەخات و ڕێکخراوە دیموکراتی و جەماوەرییەکان یەک دەخات، هێزی فشاری کە لەلایەن دەستەو تاقم ولاوانەوە هەیە کپ دەکات، نارەزایی سەرشەقام لاوازدەکات.
2- هۆکارە ئابوورییەکان؛
لاوازی و کەمی مووچەی ڕۆژانەی کارمەند و فەرمانبەران و، گرانی باری بژێوی هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی بەپەلەی قازانج و، دەوڵەمەندی سەڕەرای کۆنترۆڵنەکردنی بازار و نا-لەباری ونا-درووستی شێوازی ئامرازەکانی وەرگرتنی باج و ڕێکوپێک نەبوونی گومرگەکان و، بەناو پێچلا لا بەڵێندەرەکان وسەرپێچی لەگرێبەستەکان، قۆناغی گواستنەوە لە ئابووری دەوڵەتییەوە بۆ ئابووری بازاڕی ئازاد، بەناوی درووستکردنی کەرتی تایبەت یان ئازادکردنی ئابووری بەبێ ئاسانکاری یاسایی وچاودێری کاریگەریی قۆناغێکی تری هانتە ئارای گەندەڵی سیاسیە لەرووی ئابووری و کارگێڕییەوە چەندین دید و بۆچونی جیاواز هەن و، ڕوونکردنەوەی و، لێکۆڵینەوەی ورد لەبارەیەوە کراوە بۆیە دەتوانین بڵین؛ ئەو نموونەی بخەیەنەروو کە دەڵێت (حکومەت دەتوانێت قازانجێکی بەردەوام بۆتاک و کۆمپانیا گەورەکان فەراهەم بکات لەرێگەی بەکارهێنانی پێوەری یاسایی نەوەک ناچاریان بکات پارەبدەن، ئینجا کاریان بۆ بکات.
3- هۆکارە یاسایەکان؛
لەبەرزۆری و بۆری یاسا و جێبەجێکردنی بڕگە و مادەکانی یاساکان و گوێنەدانە یاسا و دەرچوون لەرێنماییەکانی یاسا، گەلێک هۆکار درووست دەبێت کە ناتوانرێت بەئاسانی کۆنترۆڵ بکرێت، بەم شێوەیەش لاوازی و بێ ڕێزی دادگاکان بڵاودەبنەوە و، دەرچوونە خراپەکانی تاک پەرە دەسێنێ کە مەحاڵە بتوانین بەئاسانی کۆنترۆڵی بکەین. بۆیە هۆکاری یاسایی؛ گرنگترین هۆکارە بۆ کۆنترۆڵکردنی دیاردە نا-باوەکان و تەشەنە نە-کردنی گەندەڵی و ڕێگرتن لێی، کە دەبێتە مایەی پێشخستنی کۆمەڵگە.
4- هۆکارە کۆمەڵایەتییەکان؛
لاوازی هەستی نیشتمانی ونەتەوەیی و گیانی بەرپرسارێتی پەیرەوکردنی لەپەیوەندییە کەسایەتی وخزمایەتییەکان و میراتی کولتووری کۆن و دواکەوتوو، گەشە نە-کردنی ئاستی ڕۆشنبیری وهۆشیاری، بەڵام ڕێکخراوی شەفافییەتی نێودەوڵەتی پێی وایە؛ گەندەڵی دەبێتە هۆی تێکچونی بەها ئەخلاقییەکان وشکستی و کەم گرنگیدان بەبابەت گرنگەکانی ناو کۆمەڵ لەلایەن تاکەکانەوە.
=KTML_Bold=“ئەو هۆکارانە چین وا لە کەسێک دەکات گەندەڵی ئەنجامبدات؟”=KTML_End=
چەند هۆکارێک هەن وا لەتاک یان کۆمەڵێک دەکەن گەندەڵی ئەنجامبدەن و بەپێچەوانەی یاساوە کاربکەن، لەوهۆکارانەش ئەم سیفەتانەی خوارەوەی تێدایە؛
$سیفەتی کەسی؛$
زۆرجار تاک بەرانبەر پێویستی و ئەوشتانەی پێشکەشی دەکرێت کەسێکی لاوازە؛ واتە فەرمانبەر یان کارمەندێک لە یەکێک لە پێگە ئیدارییەکاندا کاردەکات، بەهۆی نەبوونی بەرانبەرەکەی سەرنجی ڕادەکێشێت بۆ میقدارێک پارە یان ئیمتیازاتی مەعنەوی کە کارێک بکات پێچەوانەی یاساوە بێت.
سەرکێشیەکانی تاک؛ وەک کردنی کارێک بەپارە، یان چاوچنۆکی، کە وا لەو کەسەدەکات بەشوێن زیاتردا بگەرێت، بێ سەیرکردنی دەرئەنجامەکەی، واتە هەوڵدان بۆ زیاتر دەستکەوتی ماددی کە نازانرێت زیانی ئاییندەی چۆنە؟
پێویستی؛ هەندێک جار پێویستی وا لەمرۆڤ دەکات هەڵە بکات بە ئامانجی بەدەستهێنانی پێداویستییە سەرەکییەکانی، وەک ژیان وخواردن، بۆیە دەتوانین بڵێن؛ هۆکارەکان گەلێک زۆرن، لێک دانەوە و دید و بۆچوونەکانیان زۆرترین پۆلێن کرابێت. بەڵام دەتوانین بڵێن؛ دەسەڵاتی بەربڵاوی دەوڵەت کە دەرفەتی بەرچاو بۆ هاتنە ئارای گەندەڵی ئیداری و ئابووری پێک دێنێت و، لێپرسینەوەی لاواز کە لە خەرجی کەم دەکاتەوە پاڵنەرە لاوەکییەکانی کاربەدەستانی کەرتی دەوڵەت دەبێتە هۆی ئەوەی بەرژەوەندی کەسێتی و تایبەتمەندی خزمەتگوازییەکان جێگای خزمەتگوزاری گشتی بگرێتەوە، بۆ نموونە ئەگەر فەرمانبەرێک سوودی زێرینی لە واژوو وەرگرتن بۆ بەرژەوەندی کەسێتی ئەوا فەرمانبەرەکە دەچێتە نێو قەفەسی گەندەڵی بەبێ ئەوەی هەست بەدەرکەوتەکانی ئەو دیاردەیە بکات.
$دەرئەنجام$
لەم ڕووەوە بۆمان دەردەکەوێت؛ گەندەڵی کۆمەڵێک شوێنەواری خراپ بەسەر کۆمەڵگەدا جێ دەهێڵێت و دەبێتە مایەی تێکچوونی یاساو ڕێساکان و ڕێزنەگرتنی دەوڵەت. بۆمان دەرکەوت ئاسان فەرمانبەرێک بتوانێت یاری بە موڵکی گشتی بکات و تووشی زیانەکانی گەندەڵی بێت، هەروەها خراپ بەکارهێنانی موڵکی گشتی لەبەرژەوەندی تایبەتدا دەبێتە هۆکاری درووستبوونی دیاردەی گەندەڵی، ئێمە گەیشتین بەو ئەنجامەی کە گەندەڵی دەتوانێت شیرازەی دەوڵەتێک تێکبدات و یاساکانی لاوازبکات، هەندێ جار کاربەدەستان یان فەرمانبەرێک دەتوانێت ئەم کارەبکات، بۆیە باشترین ڕێگە چارە بۆ دژە گەندەڵی پشت بەستنە بە بابەت ولێکولێنەوەی کەسانی شارەزا و ڕێزگرتن لە کەسانی خاوەن بەهرە، داهێنان بۆ ئەوەی کۆچ نەکەن بۆ دەرەوەی وڵات، لەلایەکی تریشەوە گەندەڵی دەبێتەهۆی خراپ گوزەرانی هەژاران و نارەحەتی ژیان و دابینکردنی بژێوی ژیانیان. [1]