$گرنگی کلایکۆجین بۆ وەرزشکاران وپەیوەندی بە مانگی ڕەمەزانەوە$ ...........
بەتاڵ کردنەوەی گەدە بەهۆی بەڕۆژو بوونەوە بۆماوەی 10 هەتا 12 کاتژمێر دەبێتە هۆی ئەوەی کەڕێژەی 50 % ی کلایکۆجین دابەزێت لەناو جگەر و ماسوولکەدا بەبێ هیچ وەرزشکردنێک کە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کەترشە ئەمینیەکان بگۆڕدرێن بۆشەکرەکان بۆ پڕکردنەوەی ئەو کەمیەی کەدرووست دەبێت لە کلایکۆجین کە لە جگەر و ماسوولکەدا گرنگی خۆی هەیە بۆ وەرزشکاران کە بریتییە لە:
1- کلایکۆجینی ناو جگەر: پارێزگەری لە ڕێژەی شەکر دەکات لەناو خوێندا لەنێوان ژەمە خۆراکەکاندا.
2- کلایکۆجینی ناو ماسوولکە: فرمانی درووست کردنەوەی ئەدینۆسینی سێ فۆسفاتییە ATP لەکاتی کرژبوونی ماسوولکەدا درووست دەبێتەوە.
هەردوو جۆرەکە بەماندو بوون یان بەڕۆژوبوون بۆ ماوەیەکی زۆر بەرەو نەمان دەچن وەکاریگەریی خراپ دەکەنە سەر ژیانی وەرزشی یاریزانانی خاوەن ئاستی بەرز.
بەوهۆیەوە دەتوانین بڵێین کەوەرزش کردن بەسکی بەتاڵ زیان دەگەینێتە خانەکانمان و دەی پوکێننەوە وەبەهەمان شێوە وەرزش کردن لەدوای بەربانگ هیچ سوودێک بەوەرزشەوانانی خاوەن ئاستی بەرز ناگەیەنێت بەهۆی ئەوەی کەڕۆژو سکی بەتاڵ بۆماوەیەکی زۆر پاشان خواردنێکی زۆر وادەکات کە ناوەندە کۆئەندامی دەمارو سوڕی خوین وماسولکاکانی دەوری کۆئەندامی هەرس هەموو سەرقاڵی هەرسکردنی ئەو خواردنە بن و ماوەیەکی زۆری دەوێت هەتا ئەو کارە تەواو دەبێت دوای ئەوەش وزەی پێویست درووست نابێت بۆ ڕاهێنانێکی زانستی و بەسوود.
پ.ی.د #سیروان حامید ڕەفیق#
پسپۆری فیسیۆلۆجیای ڕاهێنان
[1]