هەڵسەنگاندنی سیاسەتی دارایی لە ئێراق
ئامادەکردن: #دابان عەبدواحید حەسەن#
سیاسەتی دارایی پێگەیەکی گرنگی هەیە لەنێو سیاسەتە ئابوورییە هەمووەکییەکان، چونکە ئامرازێکی سەرەکی حکومەتە بۆ ئاڕاستەکردنی چالاکی ئابووری بە مەبەستی بەدەستهێنانی ئامانجی ئابووری و کۆمەڵایەتی، چارەسەرکردنی قەیران و گرفتەکان، کارکردن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەکارخستنی دەستی کار، سەقامگیری ئاستی گشتی نرخ، درووستکردنی گەشەی ئابووری و دووبارە دابەشکردنەوەی داهات بە شێوەیەکی دادپەروەرانە.
پێویست بوو سیاسەتی دارایی لە ئێراق ڕۆڵێکی گەورەی بگێڕیت لە ئاڕاستەکردنی ئابووری، لەبەر ئەوەی ئێراق هەم وڵاتێکی سۆسیالیستی بووە و هەم ژێرخان و پەیکەرێکی دواکەوتووی ئابووری هەبووه، بەڵام لەگەڵ ئەوەش نەیتوانیوە سەقامگیری ئابووری دابین بکات و کۆنتڕۆڵی هەڵبەز و دابەزی ئابووری بکات. ئاڕاستەکانی سیاسەتی دارایی لە ئێراق پەیوەست بووە بە بارودۆخی سیاسی و ئابووری و قەیرانەکان کە وڵات پێیدا تێپەڕ بووە.
=KTML_Bold=سیستەمی ئابووری ئێراق=KTML_End=
هەر لەسەرەتای مێژووە وە تا ئەمڕۆ کێشە (نزاع) هەیە لەنێوان شارستانییە.ان (حضارات) وە هەر یەکێک لەو شارستانیانە ویستویەتی خۆی بسەپێنێ وە زاڵ بێ بەسەر ئەوی تر. وە سیستەمی ئابووریش یەکێک بووە لە تەوەرەی ئەو کێشە شارستانیانە. وەک ئاشکرایە لەدوای پڕۆسەی ئازادی، ئابووری ئێراق تووشی زۆر گرفت بووە بە جۆرێک بەپێی ڕاپۆرت و بەڵگەکان، گەندەڵی چەندین ملیار دۆلاربووە لە ئێراقدا ئەویش بەهۆی ئەوململانێ سیاسی و دارایی کەهەبووە ، کراوەتە پاشکۆی وڵاتان و لەناوخۆشدا پاشکۆی کۆمەڵی گرووپ و دەستەبووە ، کەزۆرینەی سوودمەن بوو لەم بوارەدا زۆرینەی ڕەها سیاسیەکەبووە کەزۆرترین کورسی پەڕڵەمانی هەبووە.
ئابووری و سیاسەت دوو ڕووی دراوێکن، ئابووری لایەنێکی گرنگی ژیان پێک دێنێت، زۆربەی گۆڕانکارییە سیاسی و شەڕ و ئاژاوە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان هۆکارەکانی ئابووری یە. گەلێک هۆکار هەن کار لەئابووری وڵات دەکەنو باری سەقامگیری ئابووری تێک دەدەن، بۆیە ئابووری بە بەردەوامی کێشە و گرفتی هەیە، ئیدارەی سەرکەوتوو ئەوەیە کە بتوانێ بەرنامەو پلانی وا دابڕێژێ کە کار بۆ سەقامگیری ئابووری بکا.
لە مێژووی نزیکی مرۆڤایەتی دوو سیستەمی ئابووری گرنگ توانی ڕۆڵی خۆی ببینێ. کە ژیانی ئابووری لەسەر بنەماکانیان ڕێک بخرێت ئەوانیش سیستەمی ئیشتراکی و سیستەمی سەرمایەداری یە.
سیستەمی ئیشتراکی: حکومەت ڕاستەوخۆ بەشداری لەچالاکی ئابووری دەکات و گرنگی بۆ کەرتی تایبەت نامێنێ. دەبێ هەموو کەس لەچوارچێوەیکەرتی گشتی دا بۆ حکومەت کار بکات وەبەپێی پێویستییەکانی داهاتی لێ دەست بکەوێت.
سیستەمی سەرمایەداری: کەپێی دەڵێن ئابووری بازاڕ یان ئابووری ئازاد، یان بازاڕی ئازاد. بەپێی ئەو سیستەمی چارەنووسی ئابووری دەدرێتە دەست کەرتی تایبەت، وە ڕۆڵی حکومەت ڕەخساندنی ژینگەی لەبار بۆ پشتگیری کەرتی تایبەت، وە ڕۆڵی حکومەت ڕەخساندنی ژینگەی لەبار بۆ پشتگیری کەرتی تایبەت و ئاسانکاری و دەرکردنی یاسای پێویست بۆ بەرەو پێش بردنی توانای مرۆیی و هاریکاری کردنی، وە لەسەرەتا ڕۆڵی حکومەت کز بوو بەڵکوو حکومەت بەهیچ شێوەیەک دەستی لەکاروباری ئابووری وەرنەدەدا. هەروەکوو (أدم سمیپ) ی ئابووری ناس کە ئەو ڕۆڵە دەست نیشان دەکا (لێی گەڕێ کار بکا، لێی گەڕێ بڕوا) . لەبەر ئەوە لەژێر سایەی ئەو سیستەمە کۆمەڵێک کۆمپانیاو کارگەو بانک درووست بوون کە کاریان دەکرد بۆ هێنانە دی قازانج و بەرژەوەندییەکانی خۆیان. وە لەنێوان خۆشیان پێشبڕکێ (منافسە) بکەن. وەجاری واش هەبووە کە یەکتر بگرن و کۆمپانیای گەورەتر درووست بکەن.
سیاسەتی ئابووری بەپێ ی ماددەی 107 لە دەستووری ئیراقی بڕگەی یەکەم دانانی سیاسەتی ئابووری و بازرگانی لەئیراق (حصر) ە بەسەدەڵاتی اتحادی وە بەپێ ی بڕگەی 3 لەهەمان ماددە دانانی سیاسەتی نقدی درووست کردنی بنکی مرکزی حصرە بەسوڵتەی اتحادی. ئەوەی لێرە مەبەستە هەرێمی کوردستان دەبێ پابەندبێ بەسیاسەتی ئابووری بازرگانی نقدی دەسەڵاتی اتحادی. بەڕای من هەندێک جار دانەرانی سیاسەتی ئابووری لە دەسەڵاتی اتحادی ڕەچاوی باری ئابووری هەرێم ناکا. بۆ نموونە سیاسەتی بنکی مرکزی ئیراقی بەڕاکێشانی پارە لەبازارەکان بۆ چارە سەرکردنی هەڵئاوسان (تچخم) خزمەتی ئابووری هەرێمی کوردستانی نەکرد. چونکە وای کرد پارە لەبازاڕنەمێنێ بەدانی کەڵک دیاری کراو، لەوانەیە ئەو سیاسەتە بۆ بەغدا لەباربێ چونکە پڕۆژەی وەبەرهەم هێنان ( استپماری) لەبەربارودۆخی ئەمنی تاڕادەیەک کەمە. بەڵام ئێمە لە هەرێمی کوردستان پێویستیمان بەپارە هەیە بۆ بوژاندنەوەی ئابووری پڕۆژەی وەبەرهێنان.
لەبەر ئەوە پێویستە حکومەتی هەرێم بەشداری بکات لەگەڵ دەسەڵاتی ناوەندی لەدانانی سیاسەتی ئابووری ئەویش بەبەشداری لەولیژنانە ئەم سیاسەتە دادەرێژن.
لەلایەکی ترەوە نەبوونی ڕۆشنبیری بانک لەلایەن هاووڵاتییان وە بەرپابوونی ئەوشەڕانەی کە لە ئێراق درووست بوون وای کرد کە خەڵکێکی زۆر پارەکانیان لەبانکەکان نەبێ بەڵکوو لای خۆیان دای دەنێن لەبەر نەبوونی متمانە. بەڵام بانکەکانی کەرتی تایبەت واتا بانکی ئەهلیەکان کە ژمارەیان لە هەولێر 21 بانکە. ئەوانیش دەتوانم بڵێم کارەکانیان تەنیا (حوالە) کردنی پارەیە لەگەڵ هەندێک ئاسانکاری تر. وە بەشداری ڕاستەقینە ناکەن لە بوژانەوەی ئابووری. وە هەروەها پەیوەندی بانکەکان بەگشتی (حکومی و ئەهلی) بەبانکەکانی دەرەوە نییە.لەرووی مامەڵەکردن، وە توانایان کەمە لەبەر ئەوە قەیرانە ئابوورییە جیهانییە.ان کاریگەریی لەسەر بانکەکانی ئێراق و هەرێمی کوردستان نییە. لەبەر نەبوونی سیستەمی بانکی پێشکەوتوو.
=KTML_Bold=ئاماژەکانی شکستی سیاسەتی دارایی لە ئێراق=KTML_End=
ئەو ئاماژانەی خوارەوە بەڵگەن لەسەر شکستی سیاسەتی دارایی لە ئێراق:
1. بەرز و نزمی گەشەی ئابووی، لەبەر ئەوەی ئابووری ئێراق بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بە هەناردەکردنی نەوتی خاو دەبەستێت، لەگەڵ پشتگوێخستنی کەرتەکانی تری ئابووری، چونکە سیاسەتی دارایی نەیتوانیوە لە ڕێگای ئامرازاەکانییەوە کەرتەکانی تری ئابووی کارا بکات بۆ بەهێزکردنی ئابووری و زیادکردنی گەشەی ئابووری و دەستەبەرکردنی سەقامگیری ئابووری.
2. بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاری، هەرچەندە ئاماری ورد بەردەست نییە دەربارەی ڕێژەی بێکاری بەڵام بە (40%) ی هێزی کار دەخەمڵێنرێت، هەروەها دابەزینی بەرهەمێتی ڕۆژانەی کاری فەرمانبەرانی حکومی بۆ تەنیا (17) خولەک! بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاری و دابەزینی بەرهەمێتی کاری فەرمانبەران بەڵگەی حاشاهەڵنەگرە لەسەر سەرنەکەوتن و دەستەوسان بوونی سیاسەتی دارایی.
3. لاوازی ژێرخانی ئابووری، کەرتی تایبەت لە ئێراق، وەک هەر وڵاتێکی دواکەوتوو، وەبەرهێنان ناکات لەژێرخانی ئابووری چونکە وەبەرهێنانێکی گەورەی پێویستە بۆ ماوەیەکی درێژ، لەبەر ئەوە پێویستە حکومەت ئەو کارە بکات. بە پێی توێژینەوەکان ڕێژەی بێبەش بوون لە خزمەتگوزاری ژێرخانی ئابووری لە ساڵی (2010) گەیشتۆتە (58%) ، ئەوەش ڕێژەیەکی بەرزە بە پێی پێوەرە جیهانییەکان، ئەوەش بەڵگەیە لەسەر سەرنەکەوتنی سیاسەتی دارایی ئێراق لە بوونیاتنانی ژێرخانی ئابووری کە ڕاستەوخۆ کاریگەریی هەیە لەسەر سەقامگیری ئابووری.
4. نەبوونی بەردەوامی دارایی (الاستدامە المالیە) ، قەیرانەکان باشترین بەڵگەن لەسەر نەبوونی بەردەوامی دارایی، واتە هەر قەیرانێک ڕوو بدات و کاریگەریی لەسەر نرخی نەوت هەبێت ئێراق ناچار دەبێت قەرز بکات بۆ پر کردنەوەی کوورتهێنان، وەک قەیرانی (2008) کە بووە هۆی داکشانی ئابووری و قەیرانی (2014) بووە هۆی سیاسەتی سک هەڵگوشین و قەیرانی (2020) بووە هۆی کوورتهێنان بە بڕی (81) تریلۆن دینار کە دەکاتە (55%) کۆی گشتی بوودجەی ساڵ. ئەوەش بەڵگەیە کە سیاسەتی دارایی نەیتوانیوە ڕۆڵی خۆی بگێڕێت.
=KTML_Bold=هۆکارەکانی شکستی سیاسەتی دارایی لە ئێراق:=KTML_End=
1. خەرجی حکومی: وەک وتمان خەرجی گشتی ئامرازێکی سیاسەتی داراییە بە مەبەستی گەیشتن بە ئامانجەکانی. ئەوەی تێبینی دەکرێت لە بڕگەکانی خەرجی لە بوودجەی گشتی ساڵانەی ئێراق ئەوەیە کە خەرجی بەکاربردن زاڵە بەسەر خەرجی وەبەرهێنان، ئەوەش پێنوێنێکی مەترسیدارە لەسەر نەبوونی توانای کەڵەکە بوونی سەرمایە لە ئابووری. زیادبوونی ساڵانەی خەرجی بەکاربردن و زیادبوونی ژمارەی فەرمانبەران بەبێ زیاد بوونی بەرهەمی نەتەوەیی و نەبوونی پلانی ئابووری بۆ دەستەبەرکردنی ئامانجێکی ئابووری بووەتە هۆی بەهەدەردانی داهات و دەرامەت و تواناکان.
2. باج و ڕسومات: باج و ڕسوماتیش ئامرازێکی ترن کە سیاسەتی دارایی بەکاریان دەهێنێت بە مەبەستی گەیشتن بە چەند ئامانجێکی ئابووری و دارایی و کۆمەڵایەتی و سیاسی، ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق چەند یاسایەکی دەرچوواندووە تایبەت بە کارا کردنی سیستەمی باج، بەڵام ئەوەی ئاشکرایە دامەزراوەی باج ناکارا و شپڕزەیە و نەیتوانیوە ئامانجەکانی بەدەست بێنێت، هۆکارەکەشی بۆ هەبوونی گەندەڵی و ناشارەزایی کادیرەکانی ئەم دامەزراوەیە و دواکەوتوویی سیستەمی دامەزراوەکە دەگەڕێتەوە. سەرەڕای نەگونجانی سیاسەتی باج لەگەڵ سیاسەتی ئابووری وڵات، چونکە ئەو ئاسانکاری و لێخۆشبوونانەی کە دامەزراوەی باج دەیبەخشێتە هاوردەکاران ڕۆڵی گەورەی بینیوە لە وێرانکردنی کارگەکانی بەرهەمهێنانی ناوەخۆ بەهۆی نەبوونی توانای کێبڕکێ ی لە ئەنجامی نەبوونی پشتگیری حکومی بۆ بەرهەمی ناوەخۆ.
3. دووبارە دابەشکردنی قەرزی گشتی: چالاکی بانکەکان یەکێکە لە گرنگترین ئامرازەکانی کۆکردنەوەی پارە له و کەسانەی پاشەکەوت دەکەن بۆ دووبارە بەکارهێنانەوەی لە دامەزراندنی پڕۆژە لە ڕێگای بە قەرزدانەوە بە وەبەرهێنەران و خاوەن کارەکان. بەڵام سیستەمی بانکەکان کە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە (دەسەڵاتی نەختینە) کۆنتڕۆل دەکرێت زۆر جار هەماهەنگی نەبووە لەگەڵ دەسەڵاتی دارایی ئەوەش وایکردووە سیاسەتی ئابووری بە لاڕێدا ببردرێت و سەرکەوتوو نەبێت لە بەدەسهێنانی ئامانجەکانی.
=KTML_Bold=دەرئەنجام=KTML_End=
سیاسەتی دارایی وەک هەر سیاسەتێکی تر لە ئێراق گیرۆدەی دوو کێشە بووە:
یەکەم: بڕیاری سەرپێیی دراسە نەکراوی سیاسەتمەداران.
دووەم: گۆشەگیرکردنی داهاتی ئێراق بە داهاتی ڕەیعی (نەوتی).
کوورتهێنانی بوودجە لە ئێراق لە جۆری پەیکەرییە بەهۆی نا هاوسەنگی دارایی لە دەرەنجامی زۆری خەرجی گشتی بە تێکڕایەکی زیاتر لە توانای دارایی ئابووری وڵات. پڕکردنەوەی کوورتهێنانی بوودجە لە ڕێگای چاپکردنی پارەی نوێ لە قۆناغی پێش ساڵی (2003) بووە هۆی زیادبوونی قەبارەی نەختینە لە دراوی ناوەخۆ لە ماوەی (13) ساڵ، ئەوەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسان لە ساڵانی نەوەدەکان. بەڵام لەبەر ئەوەی خەرجییەکە ڕاستەقینە نەبوو و تەنیا چاپکردنی دراو بوو لە ماوەی ساڵانی گەماڕۆی ئابووری بووە هۆی دابەزینی بەهای دراو و داهاتی تاکەکەسی.
سیاسەتی دارایی بە بەکارهێنانی ئامرازەکانی دەتوانێت ڕۆڵی گەورە بگێڕێت لە ئاڕاستەکردنی دەرامەتی ئابووری، بەڵام سەرکەوتنی سیاسەتی دارایی پەیوەستە بە شێوازی داڕشتنی سیاسەتەکە و چاوخشاندنەوە بە سیستەم و یاسا و ڕێنماییەکان و شەفافی. [1]