=KTML_Bold=پارتی و یەکێتی لە شاری هەولێر کۆدەبنەوە=KTML_End=
- بڕیارە ئەمڕۆ #06-04-2023# دەزگای هەڵبژاردنی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، لە نووسینگەی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی کۆببنەوە.
- ئەم کۆبوونەوەیە دوای سەردانی شاندی هاوبەشی هەردوولا، بۆ لای نوێنەرانی پێکهاتەکان دەبێت و بڕیارە بۆچوون و ڕای نوێنەرانی پێکهاتەکان لەسەر یاسای هەڵبژاردن گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت.
- ئەمە چوارەم کۆبوونەوەی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتییە لەسەر پرسی کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان و هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و تۆماری دەنگدان. [1]