پەیڕەوکردنی بەرنامەیەکی دیاریکراو لە شێوازی خواردن وە وەرزشکردن گرنگترین خاڵی دڵێکی تەندرووست پێکدەهێنێت.
پەستانی خوێن زۆر گرنگە کە کۆنتڕۆڵ بکرێت وە ناوبەناو دەبێت پەستانی خوێن بگیرێت تاوەکوو لە کاتی بەرزبوونەوەی چارەسەری بکرێت، چەوری خوێن بەتایبەتی (کۆلیسترۆل) دەبێت ناوەناوە پشکنینی بۆ بکرێت و لەکاتی بەرزبوونەوەی چارەسەری بکرێت.
=KTML_Bold=لەگەڵ ئەوەی تەرک کردنی جگەرەکێشان و خواردنەوە کحولیەکان زۆر پێویستە، هاوکات پێویستە ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکەیت.=KTML_End=
=KTML_Bold=1- خواردنی تەندرووست:=KTML_End=
- ڕۆژانە خواردنەوەی ئاوی خاوێن بە ئەندازەی پێویست.
- خواردنی سەوزە و میوە.
- خواردنی زەیتون وە زەیتی زەیتون.
- خواردنی سیر.
- کەم کردنەوەی خواردنی چەوری بەتایبەتی چەوری ئاژەڵ.
- نەخواردنی یان کەم کردنەوەی خواردنی شەکر و شیرینی.
- کەم کردنەوەی زیاد خواردنی خوێ.
- خواردنی گۆشت بەشێوەی پێویست لەبەر بوونی ڤیتامین بی12.
- خواردنی ماسی و بەرهەمی دەریایی.
- خواردنی چەرەسات.
- خواردنی سرکەی سرووشتی سێو.
=KTML_Bold=2- وەرزشکردن:=KTML_End=
وەرزشێکی کەم وە ڕۆژانە زۆر کاریگەرترە و باشترە بۆ دڵ لە وەرزشێکی زۆر قوورس و کتوپڕ کە زۆر خراپە، ڕۆشتن و سەرکەوتن بە قادرمەدا ڕۆژانە هەرچەندە چەند خولەکێک بێت بەڵام زۆر باشە کە ڕۆژانە بیست خولەک ڕۆشتن بکرێت.
=KTML_Bold=3- نووستنی باش.=KTML_End=
=KTML_Bold=4- دورکەوتنەوە لە توڕەبوون و خەمۆکی.=KTML_End= [1]