ماوەیەکی زۆرە خواردنی خورما لەگەڵ چا بووەتە دیاردە لەناو هاووڵاتییاندا، هەندێک دەپرسن ئایا زیانی هەیە یاخود سوودەکانی زیاترە، لەمبارەیەوە پسپۆڕی زانستی خۆراک و نەشتەرگەری گشتی، هاوکات ئەندامی کۆلیژی ئەمریکی بۆ زانستی خۆراک د. #کامەران ژاژڵەیی# ڕونکردنەوە دەدات.
خواردنی خورما لەبری شەکر لەگەڵ چادا زیانی نییە بۆ مرۆڤێکی ئاسایی، بەڵام چا بەشێکی زۆری سوودەکانی خورما لەناودەبات، بەشێوەیەکی گشتی.
=KTML_Bold=ئەم کەسانە نابێت خورما و چا پێکەوە بخۆن یان زۆر بە کەمی بەکاریبهێنن:=KTML_End=
=KTML_Bold=یەکەم:=KTML_End= تووشبوانی نەخۆشی شەکرە.
=KTML_Bold=دووەم:=KTML_End= هەموو ئەوانەی کێشیان زۆرە، یان قەڵەون و ڕێجیم دەکەن.
=KTML_Bold=سێیەم:=KTML_End= لەکاتی دووگیانییدا، کە لە بەشێکی دیکەدا ئاماژە بە هۆکارەکەی دەدەین کە بۆچی نابێت بیخوات.
خورما بڕێکی زۆر کالۆری تێدایە و ڕۆژانە لە 1-3 دەنک زیاتر نەخۆیت باشترە، بەپێچەوانەوە لەناو هاووڵاتییاندا بەهۆی ئەوەی خورما ئامادەکراوە و پاککردنی ناوێت، بڕێکی زۆر دەخوات لە کاتێکدا ئامادەنییە سێ سێو لە ڕۆژێکدا بخوات. [1]