شوێن: گوندی دەرگەڵە لە #ڕواندز#
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: #21-03-1967#
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (ئەگەرچی وێنەکە ساف نییە بەڵام دەناسرێنەوە: میرانی سلێمان بەگ، مام عزەت سلێمان بەگ، سەلاح سلێمان بەگ، شەوقی سلێمان بەگ، ئەسعەدی خەلیل بەگ، حاجی ئیبراھیم عیسا ڕەژووکەری، ھاوار جەلال بەگ میر حەمەدەمین، لەتیفی بەکر بەگ، نووری حەمەدەمین، شەھید مستەفای حەسەن شەڕە، مامۆستا جەمال ئەحمەد دەرگەڵەیی، عەزیزی سەید ئاغا، حەسەنی حاجی دەرگەڵەیی، کەمالی شەریف بەگ، خالیدی ئیسماعیل بەگی وەسمان بەگ، محەمەد ئەمین سەید ئاغا، تۆفیقی جەمیل بەگی وەسمان بەگ، شێخە محەمەد ئەمین دەرگەڵەیی، خورشیدی شەریف بەگ، فەتاحی فەقێ حەسەن، شێخۆ خدر ماویلی، ئەکرەم بەکر بەگ.
لەو ئاھەنگە زۆر لە خزمانی ڕەژووکەریش ئامادەبوون، بڕێکی زۆر لە فیداییەکانی و قارەمانانی داستانی ھەندرێن خزمانی ڕەژووکەری بوون.
لێرە لەو ئاھەنگەی ئەحمەد بایز بەرپرسی ترساندنی منداڵان بوو، کاک مینەی حەبابەبکری ڕۆلی زووحاک بوو وە مام شێرزادیش برزۆی وەزیر بوو، میرانی سلێمان بەگی باپیرم ھەندێک قسە و ئامۆژگاری کردن بۆ خەڵکی، کاک کامەرانی برام شیعرێکی دڵزاری خوێندەوە کە وەسفی کوردستان دەکات.
کێبرکێ (مسابەقە)ی چەند پیاویک بوو لەنێو تەریس غاردان، مسابەقەی دووەم چاوبەستنی دووکەس بەدانیشتن تاخوا کێ پارە وردە شاردراوەکەی ناو تەشتەی ھاردی دەدۆزێتەوە بە دەوی. کاک سەلیم حەسەن بردیەوە.
پاشان کاوە و کۆمەڵێک ڕەش و ڕووت بە سروودی ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە ھاتن و زووحاکیان کوشت. کاک مینەی حەبابەکری کە زوحاک بوو دووسێ مەترەقی خەرابی وێکەوتن.
ئێستا لەجیاتی باسی مێژووی کورد، باسی بەرزی مێژووی ئەوانە دەکرێت کە ئێمە لەناو دەبەن.)
ناوی وێنەگر: لە ئەرشیڤ و گێڕانەوەی بەختیار عیزەت بەگ دەرگەڵەیی[1]