چاکیی بە بێگانە، ناونیشانت گەورە ئەکا.
چاکیی: چاکە، کردەوەی باش (فەرهەنگی خاڵ) کەسێک چاکە و پیاوەتی لەگەڵ کەسی نەناسیاو و بێگانەدا بکات، ناوبانگی گەورە بۆ خۆی تۆمارئەکات، لە کوردەواردا بەو کەسانە دەوترێت (نانبدە) واتە: دەرگای ماڵ و سامانیان بۆ هەژاران و نەداران یان ئەو کەسانەی پێویستیان بەوانە واڵایە.[1]