چاڵ کەن بن چاڵ جێیەتی.
چاڵ: جێگەی نزم و نەوی لە ئاستی زەوی (فەرهەنگی خاڵ) کەن: واتە: هەڵکەندن بۆ چاڵ و قوڵکردنی زەوی بەکردێت، مەبەست لەوەیە ئەو کەسانەی بەهۆی نەزانی خۆیانەوە، لە ژیاندا دەستیان بەخۆشبەختی ناگات، بەردەوام خراپە بۆ خەڵکی ئەخوازن، ڕۆژێک دێت خراپەخوازیی یەخەی خۆشیان دەگرت. [1]