چاو چاو دەرناکا.
بە شوێنی زۆر تاریک دەوترێ کە چاو چاو نەبینێت واتە: هەموو شتێک نادیار و پەنهان بێت، پەندەکە مەبەستی لە نادیاریی و ناڕوونی ژیانی هەندێک مرۆڤە، بەهۆی هۆکارێک یان ڕووداوێکەوە تەواوی ژیانیان تاریک بووبێت، سەرگەردان بووبن و نازانن ڕوو لە کوێ بکەن، واتە: دەرچەی ڕزگاربوونیان ئاستەمبێت.[1]