چاولەدەست بیت، دەست بەستەیت.
چاولەدەست: بە ناکەسێک دەوترێت کە پارە و سامان لە ئاغاکەی وەردەگرێت بەرانبەر بەوەی نهێنی کاری بۆ ئەنجامبدات، لەناو کۆمەڵگەدا بەشان و باڵیدا هەڵبدات، پەندەکە مەبەستی لەوەیە ئەو کەسەی چاوت لە دەستییەتی، دەبێت بەرانبەر زۆر و ستەمی زمانت بگری و هیچ نەڵێیت. [1]