چاولەدەرێ، خۆڵی تێوەرێ.
چاولەدەر: بۆ ناکەسێک بەکاردێت کە کەمێک پەردەی شەرمی دڕابێت و سەریر ڕەگەزی بەرانبەری بکات، خۆڵی تێوەرێ: لە کوردەواردا خۆڵ تێوەران بۆ بابەتێک بەکاردێت کە شتێکی نەشیاو بێت، دەڵێن: چنگێ خۆڵی بکە بەسەردا بۆ ئەوەی بۆنی ببڕێت، واتە: کەسی چاولەدەر پەسەند نییە. [1]