چاوی شەمشەمەکوێرە و هەتاویان نەوتووە.
شەمشەمەکوێرە: باڵندەیەکی شەوگەڕە، لە کاتی شەودا لە ئاسمانی کوردستاندا دەردەکەوێت، لەکاتی ڕۆژدا دەچێتەوە هێلانەکەی خۆی، واتە: شەمشەمەکوێرە و ڕۆژ دوو شتی نەگونجاون، لەیەک کاتدا بە یەکەوە دەرناکەون، پەندەکە بۆ دوو کەسی نەگونجاو بە یەکەوە بەکاردێت، کە لەهیچ شتێکدا هەڵنەکەن.[1]