چاوی دەبزوێ.
دەبزوێ: دەجووڵێ. پەندەکە بۆ کەسی دنیادیدە و خاوەن بیروهۆش بەکاردێت کە لە ڕووداو و گیروگرفتەکاندا زوو دێتە سەرخەت و چارەسەری کێشەکان دەکات، چونکە لە هەموو بنەماڵەیەکدا کەسی دنیا دیدە هەیە کە هەموو شتێک زۆرباش ئەبینێ، پێیان دەوترێ چاو بزۆز، واتە: هیچ لە چاویان وننابێت و ناشاردرێتەوە.[1]