=KTML_Bold=وتەبێژی حکومەت:
کاک قوباد، جێگری سەرۆکوەزیرانی بندیوارە و مافی ئەوەی نییە باسی حکومەت بکات=KTML_End=
حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەرۆشی دۆخی هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستانە و هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوەیە ئاسەواری دوو ئیدارەیی نەمێنێت و بتوانین بە بێ کۆسپ و تەگەرە و بە بێ جیاوازی خزمەتی هەموو هاووڵاتییانمان بکەین.
بەڵام ئەو لایەنە سیاسییەی کە بەڕێز #قوباد تاڵەبانی# نوێنەرایەتی دەکات، ڕێگرە لە کاروباری حکومەت و دامودەزگاکانی، هەروەها حکومەتی لە سنووری #سلێمانی# خستووەتە بن هەژموونی ئەجێنداکانی حیزبەکەی، بەو هۆیەشەوە هاووڵاتییانی ئەو دەڤەرە لە دۆخێکی ناهەمواردان.
بەداخەوە، لە جیاتی ئەوەی کاک قوباد، هاوکار بێت و لە کەناڵەکانی حکومەتەوە چارەسەری کێشەکان بکات، خۆی لە بەرپرسیاریەتی دزیوەتەوە و کار ناکات. بۆیە کاک قوباد، جێگری سەرۆکوەزیرانی بندیوارە و مافی ئەوەی نییە باسی حکومەت بکات و بڕیار لەسەر گوتەبێژی حکومەت بدات. [1]
د. #جوتیار عادل#
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان