چەقەڵ و مریشکیان بەیەکەوە نەوتووە.
چەقەڵ: ئاژەڵێکی کێویی گۆشتخۆری دڕندەیە، مریشک: یەکێکە لە پەلەوەرە بێدەسەڵاتەکان، چەقەڵ ناکرێی بکرێت بە پاسەوانی مریشک، چونکە کەی دەرفەتی بۆ هەڵکەوێت، پەلاماری دەدات و دەیخوات، پەندەک مەبەستی لە دوو شتی نەگونجاوە بە یەکەوە کە زیانی لە قازانجی زیاترە.[1]