ناونیشانی بابەت: دەزانن پادشای فارس 2540 ساڵ پێش ئێستا بۆچی زمان و گوێی ئەم کوردەی بڕیوە و پەیکەری بۆ درووستکرد؟
ئیمپراتۆریەتی ماد لە 700 پ.ز درووست بوو لەلایەن دیاکۆی مەزنەوە ، بەڵام خۆی و فراوەرتیسی کوڕی لەلایەن ئاشوریەکانەوە لەناوچون ، تا ئەوکاتەی لەسەردەمی کوڕەزاکەی کەیخوسرەو دەوڵەتی ماد گەیشتە لوتکە ، ئاشوریەکانی لە ساڵی 612 پ.ز ڕوخاند ، بەوجۆرە کورد بوو بە خاوەن گەورەترین ئیمپراتۆریەتی سەر زەوی ، دەیان گەلی جیواز کەوتنە ژێر دەستی لە تاجیکستانەوە تا ئەنکەرەی ئێستا .
دوای مردنی کەیخوسرەو دەستەڵات کەوتە دەست کورەکەی بە ناوی ئەستیاگ ، ڕوی لە خۆش گوزەرانی کرد و لەگەڵ خەڵکەکەی و کاربەدەستانی خۆی توند و تیژ بوو .
فەرماندەی سوپای مادەکان ناوی ھارپاک بوو ، نێوانی لەگەڵ پادشا ناخۆش بوو ، پادشا کورەکەی پارچەپارچە کرد و دەرخواردی باوکی دا.
ھارپاکی فەرماندەی سوپای ماد ویستی تۆڵە بکاتەوە لە پادشاکەی . لەوکاتەدا فارسەکان ژێردەستەی ماد بوون ، یەکێک لە میرەکانیان بەناوی بە کۆرش یاخی بوو لە پادشای ماد ، ھارپاک بە فرسەتی زانی و لەژێرەوە لەگەڵیا ڕێک کەوت تا خیانەت لە پادشای ماد بکات ، ئەوەبوو فارسەکان بە سەرکردایەتی کۆرش ساڵی 550 پ.ز ھێرشیان کردە سەر ماد لە ئەکبەتانە (ھەمەدان) ھارپاک فەرمانی بە سوپاکەی کرد شەر نەکەن و خۆیان بەدەستەوە بدەن و پایتەختی مادەکان داگیرکرا (کەرکووک ئارامە حەیاتم) ، فارسەکان ئیمپراتۆری مادیان ڕوخاند لەو ڕۆژەوە بوون بە خاوەنی ئیمپراتۆریەت و ئێمەش بە کۆیلە .
ئەستیاگ پادشای ماد دەستگیر کرا ، کاتێک بەدیلی ھارپاکی بینی ڕستە بەناوبانگەکەی پێ وت: (تۆ بێ ئەقڵ ترین مرۆڤی سەر ڕوی زەویت ، چونکە دەتتوانی خۆت من لە پادشایەتی دوربخەیتەوە و خۆت ببی بە پادشای میللەتەکەت، نەک بێگانەیەک بھێنی بۆ ھەمیشە گەلەکەت بکەیت بە کۆیلەی ئەوان، لەکاتێکدا ئەوان کۆیلەی ئێمە بوون .)
دوای 29 ساڵ کوردە مادەکان زانیان چیان لێ قەوماوە و چیان بە خۆیان کردووە و شکۆ و شانازی ڕابردویان لەدەست داوە ، ھەوڵیان دا شۆڕشێک بەرپا بکەن و دەسەڵاتەکەیان بگێرنەوە ، کەسێک بە ناوی فراوەرتیس وتی نەوەی کەیخوسرەوە و ھەولی دا ببێتەوە بە پادشای ماد ، بەڵام پادشای فارس داریوش سوپایەکی بۆ نارد و دەستگیری کرد.
ئێستا لەسەر چیای بێستون وێنەکەێ بە زەلیلی لە بەردەم پادشا فارس دانراوە و لەسەری نووسراوە: ئەمە فراوەرتیسە ئەو درۆی کرد کە ئیدیعای کرد کە پادشای مدە و نەوی کەیخوسرەوە) .
ھەروەھا لە زمانی داریوشەوە نووسراوە: من سوپایەکم ناردە سەری تا دەستگیری بکەن ، گەمارۆدرا و دەستگیریان کرد ، ناردیان بۆم ، من لوت گوێی و زمانیم بری ، یەکێ لە چاوەکانیشم دەرھێنا بە دەستی بەستراوە وە ھەلم واسی بە کۆشکەکەمدا ، خۆی و ھاورێکانیم کرد بە نێزەوە لە ئەگبەتان (#ھەمەدان#) . [1]