چل نان و قەرزیان نەوتووە.
لەناو ئەفسانەگەلی کوردیدا، (چل) وشەیەکی ئەفسانەییە، پەیوەندیدارە بە چەندین بابەتەوە وەک چل پەریی، چل سوارەی غەیبی، چل چرا.... قەرز: مەبەست لە وەرگرتنی کاڵایەکە لە کەسێک بۆ کاتێکی دیاریکراو، دواتر گێڕانەوە بۆی، پەندەکە بۆ داواکردنی قەرزێکی زۆر لە کەسێک بەکاردێ کە بچێتە ئاستی ئەفسانە و خەیاڵەوە.[1]