چوو بۆ ڕیشی، سمێڵی نایەبان.
لە نەریتی زوربەی گەلانی دنیادا ڕیش و سمێڵ ڕەمزی پیاوبوونە، لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا و بەتایبەتیی لەناو کورددا، ئەوەی لەسەر بابەتێک ڕیش و سمێڵی بتاشرێت، لەکەیەکی قوورسی دێتەوسەر و لێینابێتەوە، بۆ کەسێک بەکاردێ کە بچێت ئیشێک بکات بەڵام زیان بکات و کۆی دەستمایەکەی دانێ، لەسەروو ئەوەشەوە ئابڕووی بچێت.[1]