چۆلەکە خۆی چی و گۆشتاوی چی.
چۆلەکە یان پاساریی: باڵندەیەکی بچووکە و لەناو گوند و شاری کۆمەڵگەی کوردەواردا بە شرووشتیی و ئازادیی دەژیی، زۆر جار لەلایەن خەڵکەوە ڕاودەکرێت، گۆشتەکەی کەم و بەلەزەتە، پەندەکە مەبەست لە شتی کەم و بچووکە کە بەشی هیچ نەکات، تەنیا کەسەکەی لەسەر ڕووزەرد ببێت. [1]