چێشتی خۆش سەرلەبەیانی دیارە.
چێشت: ئاش، پێخۆری لەسەر ئاگر کوڵاو (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) لە هەموو ماڵێکدا بەتایبەتیی لە ژەمی نیوەڕوان و ئێواراندا، خۆراکی گەرم و بەتام دەخورێت، چێشتێک کابان لێینێت ، پێش تێکردنی بۆن و بەرامەکەی دیارە کە خۆشە، پەندەکە بە هەموو کارێکی باش دەوترێت کە لە سەرەتاوە دیاربێت.[1]