ناونیشانی بابەت: 10 ئازار شکێنی سرووشتی کە لە چێشتخانەکەتدا ھەیە
ئامادەکردن: د. #هەڤین کەمال شا محەمەد#
1- زەنجەبیل:
دژە ھەوکردنەکانی تیادایە و مادەی ئیندۆرفین لەلەشدا زیاد دەکات کە ئازار شکێنێکی سرووشتی یە ، ھەر بۆیە بەکارھێنانی دەبێتە ھۆی کەم کردنەوەی ئازاری ماسوولکەو جومگەکان.
2- سیر:
دژە بەکتریایی تیادایە ، بەکاردێت بۆ چارەسەری ھەوکردنی جومگەکان و لەکاتی سەر مابوون دا.
3- مێخەک:
زیاتر لەکاتی ئازاری دان و ھەوکردنی پووک بەکاردێت ، ئەتوانیت بیجویت لە دەمتدا بۆ ماوەیەک ھەتا ئازارەکە نامێنێت.
4- نەعنا:
ئازار شکێنی سرووشتی تیادایە کە مادەی (مێنتوڵ) ە ، ئەگەر وەکوو زەیت بەکار بھێنرێت بۆ مەساج کردن ، ھەروەھا ئەگەر بخورێت بۆ بۆ ئازاری تەھەیوجی کۆڵۆن و ھەوکردنی قورگ بەکار دێت.
5- سرکەی سپی:
لەکاتی پێوەدانی ھەنگ یاخود ھەر مشەخۆرێک دەخرێتە سەر شوێنی پێوەدانەکەو ئازار کەم دەکاتەوە لەگەڵ ئاوسان ، چونکە دژە ھەوکردن و ئازار شکێنی تیادایە ، ئەتوانرێت بۆ مەساج کردنیش بەکار بێت.
6- بیبەری سووری تون (شطة) :
یەکێکە لەھەرە باشترین ئازار شکێنەکان ، وەکوو بەنجی مەوزوعی کار دەکات ، و ئازاری دەمار سڕ دەکات و ھەست کردن بە ئازار کەم دەکاتەوە.
7- دار چینی:
وەکو ئازار شکێن بەکاردێت بەتایبەتی لەوانەی نەخۆشی شەکرەیان ھەیە ، لەزستاندا بۆ گەرم بوونەوەی لەش و لەو کەسانەی سووڕی خوێنیان چالاک نییە بەکار دێت.
8- زەردەچەوە:
ئازار شکێنی سرووشتی تیادایە کەبەشێوەی ماددەی ( کورکمین ) ە ، دژە ھەوکردن و دژە ئۆکسانی تیادایە ، بەکاردێت لەوانەی ئازاری بەردەوامی جومگەکان و یاخود لەکاتی پێکان ئازاریان بۆ درووست ئەبێت.
9- ئاو:
بەکاردێت بۆ نەھێشتنی وشکبوونەوەی خانەکانی لەش ، بە دانانی قاچ لەناو ئاوێکی شلەتێندا ئازار و ماندووبوونی نامێنێت ، ھەروەھا لە ئەژنۆ و شانیش دا.
10- شەوەفان:
زیاتر لە کاتی ئازاری ڕەحم و سووڕی مانگانە و ئازاری نەخۆشییە ژنانەکان کاریگەریی ھەیە. [1]