ناو: شێرکۆ
ناوی باوک: عادل
نازناو: دەباغ
شوێنی لەدایکبوون: شاری #سلێمانی#
ساڵی لەدایکبوون: 1968
$ژیاننامە$
شێرکۆ عادل دەباغ، ساڵی 1968 لە سلێمانی، گەڕەکی قەزازەکان لەدایکبووە. یەک لە فەسڵکراوە سیاسییەکانی 1986ی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانییە.
پێشمەرگەی دێرینی حزبی شیوعی بووە و ئێستا کەسێکی سەربەخۆ و بێلایەنە.
لە 1996ەوە لە دیاسپۆرا لە ئەوروپا دەژی و دانیشتووی شاری لەندەنە، خێزاندارە و خاوەنی کوڕ و کچێکە ( نالی و کەنیشکە).
کاری لێکۆڵینەوە لە مێژووی دێرینی کوردستان دەکات و خاوەنی چەند پەرتووکێکی مێژوویییە.
=KTML_Bold=لە پەرتووکە بڵاوکراوەکانی شێرکۆ عادل دەباغ=KTML_End=
دەربارەی ڕەچەڵەکی بەری تەنیا و ئینگلیس ، بنەچە و ئاخاوتنیان ، 2019 لەندەن ( بابەتی: مێژووی دێرین) .
شارستانییەتی چیلکە ، زمانی سۆمەری هاوتا لەتەک زمانی کوردی دا ، 2020 لەندەن ( بابەتی مێژویی و زمانە دێرینەکان) .
کوردا ، کوورتەی قۆناغەکانی مێژووی کورد ، 2022 لەندەن ( بابەتی مێژووی دێرین و مۆدێرن ) .
دەربارەی ڕەخنەی مێژوویی؛ چەند وتارێکی ڕەخنەی مێژوویی.
Abut the origins of Britain and english, 2019 London ( Ancient Kurdistan History)
=KTML_Bold=پەرتووکە بڵاو نەکراوەکانی:=KTML_End=
لاولاویەکان ، یەکەمین مرۆفی ژیری سەرەتایی ، 2024 لەندەن ( دەربارەی مێژووی دێرین ) .
ساڵنامەی کوردی و ساڵەکانی داگیرکاری کوردستان ، 2024 لەندەن ( دەربارەی مێژووی دێرین ) .
لێکۆڵینەوە مێژووییەکان ( دەربارەی مێژووی دێرین ) هەندێکی لە فەیس بوک دانراوە ، پاشتر لە پەرتووکێکی سەربەخۆدا کۆ دەکرێتەوە .[1]