ناونیشانی بابەت: سپییکردنەوە یاخود شۆردنەوەی دراو
ئامادەکردن: د. #وەهاب حەسیب محەمەد#
لە مێژە هەر کەس گەرەکی بووبێت بە شێوەیەکی نا-قانوونی سەرمایە کەڵەکە بکات و پێبگات، دەستی بۆ تاوان و نا-قانوونی بردووە. ئەم دیاردەیە وەک هەر دیاردەیەکی نا-قانوونی ڕەگ و ڕیشەی دەگەڕێتەوە بۆ چەندین هۆکار، شایەد دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی بگەڕێتەوە بۆ تێکڕای باج و ڕسومات کە دەخرایە سەر چالاکییە ئابووریەکان، چونکە سەرمایە بە قاچاغ لە شوێنێکەوە بۆ جێگەیەکی تر دەبرا، بەتایبەت ئەو شوێنانەی کە سیستمی بەڕێوەبردن یاخود گەندەڵی کارگێڕی تیایدا لێڵ و ئاڵۆزبوون.
=KTML_Bold=“مەبەست لە سپیکردنەوەی دراو چییە؟”=KTML_End=
سپیکردنەوەی پارە Money laundering دیاردەیەکی کۆنە، لەو کاتەوە گەشەیکردووە کە ئادەمزاد پێویستی بە شاردنەوەی ئەو پارانە بووە کە بەشێوەیەکی نا-قانوونی بەدەستی هێناون وەک دزی و ساختەکردن، بازرگانی بە مادەی هۆشبەر یان ئەو سەرمایانەی کە لە ڕێگای چەتە یی و ڕێگریەوە کەڵەکەی کردوون و … هتد.
شۆردنەوەی پارە یەکێکە لە دیارترین چالاکییە تاوانکارییەکان، هۆکارێکە بۆ سستبوونی پڕۆسەی بازرگانی و ڕاگرتنی چالاکی بازرگانی ناو دەوڵەتی، پێگەیشتنی چینێکی نەناسراو لە کەسانی گوم ناو بە تایبەت ئەوانەی خاوەن وەبەرهێنانی گەورەن، بۆ نموونە ناوەندی کەنداو بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی ساڵی 2000 ئاماژەی کردووە کە 25% ئاڵۆوێری دارایی لە ناو بازاڕەکانی دنیادا دەرفەتی سپیکردنەوەی دراویان تیادا هەیە، هاوکات توێژینەوەکان ئاماژە دەکەن کە 70% قەبارەی سپیکردنەوەی دراو لە ڕێگای بازرگانی بە مادەی هۆشبەر، بازرگانیکردن بە چەک ساختەکردنی دراوەکانەوە پەیدا دەبێت و شاری نیۆرک گەورەترین ناوەندی جیهانییە بۆ پیادەکردنی ئەم تاوانە.
=KTML_Bold=“پێناسەی سپیکردنەوەی پارە”=KTML_End=
یەکێکە لە تاوانە ئابوورێکان، ئامانجی ڕووپۆشکردنی قانوونی ئەو کارانەیە کە لە بەدەستهێنان، کۆکردنەوە، بەڕێوەبردن، وەبەرهێنان، هەڵگرتن، ئاڵووێرکردن و گواستنەوەی دراودا بەکار دەهێنرێت. وەک چاندنی ڕووەکی هۆشبەر، کڕین، فرۆشتن و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە، دزی و بازرگانیکردن بە شوێنەواری دێرین، بازرگانیکردن بەکۆیلەی سپی، دەست بە سەراگرتن و فڕاندنی هۆکارەکانی گواستنەوە و … هتد.
=KTML_Bold=“مێژووی سپیکردنەوەی دراو”=KTML_End=
دیاردەی سپیکردنەوەی پارە، دیاردەیەکی کۆنە، سەرەتا بەندبووە دەست درێژێکانی چەتەکانی دەریا، لە سەدەکانی ناوەڕاستدا و لە ئەوروپا قەرزی ڕەبانی بەشێوەیەکی یەکجار بەربڵاو تەشەنەی کردبوو، ئەمجۆرە قەردە لای کلێسا یاساغ و قەدەغە بوو. دوای جەنگی جیهانی دووەم، گەورەترین پڕۆسەی سپیکردنەوەی دراو ڕوویدا، کاتێک بانکەکانی سویسرا ڕازیبوون بە هەڵگرتنی پارەکانی ئەڵمانیاو ئیتالیای دۆڕاوی جەنگ کە بە (10) ملیارد ئەمریکی مەزەندە دەکرا، لەو ساتە وەختەدا حکومەتی ئەمریکا پشتیگری لە دۆسیەی گەڕانەوەی ئەو پارانە دەکرد و کەوتە ڕاوە دوونانی بانکەکانی سویسرا.
تا ساڵی هەشتاکانی سەدەی ڕابردو دەستەواژەی شوشتنەوەی پارە نەناسرابوو، ساڵی 1988لە ڤیەنا ڕێککەوتنامەیەک لە بارەی بەرەنگار بوونەوەی مادەی هۆشبەر و سپیکردنەوەی دراو گەلاڵە کرا، ساڵی 1995 لە ئەمریکا قانوونێک لەو بارەوە جێبەجێکرا. ساڵی 1997 ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا ئاماژەی بە قەبارەی سپیکردنەوەی پارە کردووە کە ساڵانە دەگاتە سەد ملیار دۆلار واتە 2% داهاتی جیهان.
=KTML_Bold=“هۆکارەکانی سپیکردنەوەی دراو”=KTML_End=
1. گەشەکردنی ناوەندەکانی دارایی لە ناوچەکانی (ئۆفشۆر) هەندێک جار بە “بەهەشتی ئۆفشۆر” ناو دەبرێت، ناوچەی ئۆفشۆر بریتییە لە؛ ناوەندگەلێکی دارایی، زۆربەی کات ئەم ناوەندانە ناکەونە ژێر کۆت و بەندی قانوونە نیشتمانێکانەوە، یان داهاتەکانیان باج نایانگرێتەوە، هەبوونی ناوەندگەلێکی لەم جۆرە، هەلێکی زێڕینە بۆ ئەوانەی دەیانهەوێت لە دانی باج خۆیان بدزنەوە، لە دۆخێکی وەهادا دراو لە گشت لایەکەوە ڕوودەکاتە ئەو ناوەندانە بێ ئەوەی لە سەرچاوەکە ی بپرسڕێتەوە، زۆرێکی ئەم ناوەندانە بەشێوەیەک کاردەکەن ئیشەکانیان نزیکە لە سەندوقی ڕەش Black box” ەوە، چونکە تاوانکاران دەپارێزن لە شاردنەوەی سەرچاوەی دارایەکانیان.
2. پێشکەوتنی سیستمی ئاڵوگۆڕی ئەلیکترۆنی لە بواری دراودا؛ هۆکارەکەی ئەو شۆڕشەیە کە لە بواری گەیاندن لە سەر ئاستی جیهان درووستبووە، هەروەها بەکارهێنانی تۆڕی کۆمپیوتەر کە هەموو ناوەندەکانی دارایی و دراوی لە جیهاندا پێکەوە گرێداوە، بەشێوەیەک گواستنەوەی پارە لە شە و ڕۆژدا و بە بەردەوامی و لەوپەڕی ئاڵۆزیدایە و کارێکە دۆزینەوەی سەرەداوەکانی کردووە بە مەحاڵ.
ئامانجی سپیکردنەوەی دراو، شاردنەوەی سەرچاوە بنەڕەتییەکانی پارەیە و گەڕانە بەشوێن ڕووپۆشێکی قانوونی بۆ ئەو دراوانەی بەشێوەی نا-قانوونی بە دەستهاتوون. لە ناوەرۆکدا کرداری سپیکردنەوەی دراو فێلێکە لە دەسەڵاتە جیاوازەکان دەکرێت دەربارەی سەرچاوەکانی پارە بۆ نموونە دەسەڵاتی حکومەت، قانوون و… هتد.
=KTML_Bold=شێوازەکانی شوشتنەوەی پارە”=KTML_End=
1. سپیکردنەوەی دراو لە ڕێگەی بە گەڕخستنی ئەو بڕە پارانەیە کە بە شێوەیەکی ناقانوونی پەیداکراون وەک فرۆشتنی چەک، لەشفرۆشی و مادەهۆشبەرەکان و …هتد.
2. سپیکردنەوەی پارە بەشێوەیەکی پێچەوانە لەم شێوازەدا بنەمای بڕە دراوەکە قانوونه، واتە سەرچاوەی دراوەکە یاساغ نییە، بەڵام خەرجکردنی یاساغە وەک خەرجکردنی پارە لە بواری کڕینی چەک ئەو چەکانەی کە یاسا نێو نەتەوە یەکان یاساغیان کردووە.
=KTML_Bold=“قۆناغەکانی سپیکردنەوەی دراو”=KTML_End=
1. قۆناغی بەگەڕخستنی پارە؛ لەم قۆناغەدا بە مەبەستی خۆ ڕزگارکردن لەو بڕە پارە زۆرە، هەوڵدەدرێت ئەو بڕە دراوە نا-قانوونیە بەشێوەیەک لە شێوەکان بە گەڕ بخرێت، وەک: دانانی دراوەکە و بەگەڕخستنی لە یەکێک لە بانکەکاندا، یان لە دامەزراوەیەکی دارایدا، گۆڕینەوەی بڕە دراوەکە بە دراوی بێگانە، یاخود خەرجکردنی لە کڕینی ئوتومبێل، یەختی گرانبەهاو بەگەڕخستنی لە بواری بیناسازی “عەقارات” دا، ئەم قۆناغە بۆ ئەو کەسانەی کاری سپیکردنەوەی دراوەکە دەکەن گرانترین قۆناغە، چونکە ئەگەری ئاشکراکردنی زۆرە بە تایبەت لەم قۆناغەدا دراوەکە پێکدێت لە گوژمەی نەختینە یەکی زۆر.
2. قۆناغی کۆکردنەوە یان شاردنەوە؛ پاش ئەوەی دراوەکە لە بانکەکاندا ڕێگای یاسای پێ دەگیرێتەبەر، لە هەنگاوی داهاتوویدا خاوەنی دراوەکە “سپیکەرەوەی پارەکە”، لە ڕێگای کۆمەڵێک کرداری ئاڵۆزی بانکییەوە هەڵدەستێت بە داشبەشکردنی پارەکە، لەم هەنگاوەدا خاوەن پارەکە لە کارەکانیدا شێوازی قانوونی بانکی ڕەچاو دەکات تا گەڕان و هەنگا و هەڵگرتن بە شۆێن سەرچاوەی دراوەکەدا کارێکی قوورس بێت، گرنگترین هۆکار لەم قۆناغەدا بریتییە لە گواستنەوەی دراوەکە لە بانکێکەوە بۆ یەکێکی تر یان ئاڵووگۆڕی دراوەکە بە ڕێگای ئیلکترۆنی.
گەڕان و شوێن هەڵگرتنی دراوەکە قوورستر دەبێت، کاتێک پارەکە ڕادەستی ئەو بانکانە بکرێن کە زۆر نهێنی پارێزن بەرانبەر ئەو پارانەی لە وڵاتانی ترەوە ڕادەستیان دەکرێت، ئەو بانکانە بە “پەناگای ئارام، پەناگە ی ئارامی بانکی” ناودەبرێن، ئەم پەناگانە بەوە ناسراون قانوونەکانیان کارئاسانی زۆر دەکەن و هۆکاری گواستنەوەی باشیان لە بەردەستدایە وەک کەشتی و فڕۆکە، هەروەها زۆر بە ئاسانی توانای درووستکردنی کۆمپانیایان هەیە.
3. قۆناغی پێکەوە بەستن؛ ئەم قۆناغە کۆتا هەنگاوە لە شوشتنەوەی پارەکەداو بە قۆناغی وشکردنەوە ناودەبرێت، لەم قۆناغەدا پارە سپیکراوەکە گرێ دەدەرێت بە سوڕێکی ئابووری و سیستمی بانکییەوە، تا وەک دەستکەوت یان داهاتی گرێبە ستی بازرگانی دەربکەوێت، نموونەی ئەمکارانە کۆمپانیا و قەرزی خەیاڵی. کاتێک پارەکە دەگاتە ئەم قۆناغە ئەستەمە جیاکاری بکرێت لەنێوان پارە نا-قانوونی و دراوێکی قانوونیدا، تەنیا لە نێوان هەواڵگر و چەتەکانی سپیکردنەوەی دراودا لە میانەی گەڕان و کۆکردنەوەی هەواڵدا و بە مەبەستی گەڕان و پشکنین دەتوانرێت کارێک بکرێت.
=KTML_Bold=”کاریگەریی سپیکردنەوەی پارە لە بوارەکانی ڕامیاری، ئابووری وکۆمەڵایەتیدا”=KTML_End=
1. کەمبوونەوەی داهاتی نەتەوەیی و بە هەدەردانی ئابووری وڵات، کە لە بەرژەوەندی ئابووری دەرەکی تەواو دەبێت. چونکە خاوەن پارەکان لە ناوخۆدا ئەو پارانەیان دەست کەوتووە و خۆیان لە دانی باج دەدزنەوە، لەدەرەوەی سنوور کاری پێ دەکرێت و لایەنێکی دەرەکی کەڵک لەو سەرمایە دەبینێت.
2. کاریگەریی لەسەر دابەشکردنی داهاتی نەتەوەی، بەهۆی سەرچاوە نا-دیارە کەیەوە چینێک پێ دەگەن لە کاتێکدا مافی ئەو خاوەندارێتییەیان نییە، دواتر خۆیان لە پێدانی باج دەدزنەوە کە حکوومەت بۆ تەواوکردن و ڕایکردنی ئیشەکانی پێویستێتی.
3. کڕینی گۆێرایەڵی و خۆشەویستی پیاوانی پۆلیس و دادگاکان، هۆکارهکەی لاوازی پێکهاتەی دەزگاکانی دەوڵەتە، ئەنجامەکەی بریتییە لە بڵاو بوونەوەی مەترسی ئەو کۆمەڵانەی تاوانی ڕێکخراو ئەنجام دەدەن. دواتر ئەو پرسیارە سەرهەڵدەدات، ئەمەت لە کوێ هێنا؟
4. داڕووخانی بەهای دراوی نیشتمانی و ناشیرینبوونی وێنەی بازاڕی دارایی نەتەوەیی.
5. بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵئاوسانی ئەو کاڵا و شمەکانەی خراونەتە ڕوو بەشێوەیەکی نالۆژیکی و هەڕەمەکییانە. بۆ ئەو چین و تۆێژانەی کە ئارەزووی بەکارهێنانیان زیادی کردووە.
6. دابەزینی ڕێژەی پاشەکەوت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی گەندەڵی، نەدانی باج و کەم توانایی و گەندەڵبوونی دەزگاکانی بەڕێوەبردن.
7. تێکچونی بواری ڕکابەری و گەندەڵبوونی کەشی وەبەرهێنان و بڵاوبوونەوەی بێ کاری لە وڵاتدا.
=KTML_Bold=“سپیکردنەوەی پارە لە ئێراق”=KTML_End=
دوای جەنگی دووەمی کەندا و لە ساڵی 2003و پاش نەمانی چاودێری حکوومی بەسەر دامەزراوەکانەوە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ، بەهۆی ڕووخانی ژێرخان و لاوازبوونی بازاڕی ئێراق، وڵات بوو بە ژینگەیەکی لە بار بۆ تاوانی شوشتنەوەی پارە، پێکهاتەکانی ژینگەیی ناوخۆیی و دەرەکی کەشێکی لە باریان درووستکرد بۆ گەندەڵی و سپیکردنەوەی دراو، سەرچاوە ئەمنێکان دەیان دیاردەیان لەو بوارەدا تۆمار کردووە وەک تاڵانکردنی بانکەکان، ئاودیووکردن و هەڕاجکدرنی شوێنەوارە دێرینەکانی وڵات، بە قاچاخبردنی نەوت و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر.
بانکی ناوەندی لایەنێکی تری کایەکەیە، بە گوتەی چاودێران کار بۆ داچۆڕاندنی دراوی قوورسی بیانی دەکات، بۆ نموونە (5-6) گرووپی مافیا قازانجی ڕۆژانەیان (280دۆلارە) ە، لیژنەی دارایی لە پەڕڵەمانی ئێراق ئاشکرایکرد لەنێوان ساڵانی (2006-2014) (360دۆلارە) ملیار لە داهاتی وڵات بە گەندەڵی و سپیکردنەوە بە تاڵان براوە کە کاریگەریی زۆر خراپی لەسەر داهاتی نەتەوەی درووستکردووە. [1]