قارەمانێتی
ڕەنگە قارەمانێتی لای تۆ بەرپەرچدانەوەی دوژمن بێ، لە سەنگەرێکی بەرگریدا، یان زۆرانبازی بێ، لە مەیدانی زۆرانبازیدا، قارەمانێتی هەر ئەو قارەمانێتییە نییه، کە کەرتی (2) ی شەهید ئەحمەد قەمبەری بووبوونە دڕکی بەرپێ و چقڵی نێوچاو و کابوسی خەوزڕاندنی جاش و سیخوڕ و چڵکاوخۆران، بەڵکوو قارەمانێتی ئەو چیڕۆکەیه، کە کوڕێک شانبەشانی خوێندن بە دۆندرمە فرۆشی و لەنگە فرۆشی و قامیش فرۆشی و کاری کشتوکاڵی و کرێکاری و پێشمەرگایەتی کردن، سەرباری هەموو ئەمانەش نەخۆشی زۆری بۆ بهێنێت ئینجا ببێتە دکتۆر و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆش.
ئەم چێڕۆکە لەم ڤیچەرەدا خراوەتە ڕوو بۆ ماوەی 4خولەک بینەرمان بن.[1]