ناونیشانی بابەت: کەسایەتی جەمیل پاشا و کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان
ئامادەکردن: #وەهاب حەسیب محەمەد#
کۆمەڵێک توێژەری ئەرمینایی بە هاوکاری ڕۆشنبیرانی کورد لە توێژینەوەیەکدا تیشکیان خستۆتە سەر کەسایەتییەکی کورد، کە لە ڕووداوەکانی ساڵی 1915سەدان ئەرمەنی لە کۆمەڵکوژی لە دەست عوسمانێکان ڕزگار کردووە، بە هاوکاری سەندوقی “هرانت دینیک” لەو بارەوە لێدوانێک ڕێکخراوە. کەسایەتێکە؛ جەمیل بەحری کونە پاشایە، خەڵکی هۆبکای سەر بە ناوچەی عفرینە لە ڕۆژاوایی کوردستان، بە گوێرەی توێژینەوەکە؛ جەمیل پاشا ساڵی 1892 لە شاری حەلەب هاتۆتە دنیاوە، بە منداڵی بابی ژینئاوایی کردووە و باپیری گرتوویەتە خۆیی، دوای خوێندن لە ئەکادیمیای دەریایی عوسمانی بووە بە ئەفسەر و دواتر پەیوەندی بە کۆلێژی مافەوە دەکات، دوای تەواوکردنی خوێندن پەیوەندی بە سووپای عوسمانییەوە دەکات و دەبێت بە ئەفسەر.
ساڵی 1915لە کاتی کۆمەڵکوژی ئەرمینیایەکان “جەمیل پاشا” فەرماندەی سووپای عوسمانێکان بووە لە ناوچەی ڕەها لە کوردستانی باکوور، هاوکات بەرپرسی درووستکردنی پاپۆڕی عوسمانێکان بووە، لەوکاتەدا سووپا سەرپەرشتی کۆمەڵکوژی ئەرمینیایەکانی کردووە کە لەلایەن کۆمەڵەی ئیتحاد و تەرەقییەوە لە ڕۆخی ڕوباری فورات نزیک بە شارەکانی ڕەقەو دێر زور لە سووریا پیادە دەکرا.
بە گوێرەی توێژینەوەکە جەمیل پاشا سەدان ئەرمینیایی ڕزگارکردووە، ئەوانەی سووپای عوسمانی وەک بارمتە ڕەوانەی بەری ڕەها و ناوچەی دیلوک وعەنتابی کردبوون، لەو کاتەدا “جەمیل پاشا” چاودێری کردوون و ڕەوانەی لاکەیتری دەریای فوراتی نەکردوون، بە شێوەیەک لەو کارگەیەیی سەرپەشتیاری بووە هەلی کاری بۆ زۆرێکیان ڕەخساندووە، دواتر ڕەوانەی ناوچە و شارەکانی تری کردوون وەک (منبەج، سەرێ کانی، جەرابلس و حەلەب) ، هاوکات لە ڕێگای خاچی سووری ناو دەوڵەتییەوە خارنی بۆ زۆرێکیان دابینکردووە.
ئەوی جێگای تێڕامانە؛ جەمیل پاشا کیژی ڕاهیبێکی ئەرمینیایی مارە کردووە ناوی “دیکرانۆ هی کولیزیان” بووە، هەروەسا بە پێی توێژینەوەکە ئەگەرچی “جەمیل پاشا” بسڵمان بووە هاوکات هاوژینەکەی لەسەر ئایینی عیسایی ماوەتەوە، بەروبوومی ئەو هاوژینییە دوو کوڕ و دوو کیژ بووە.
بە گوێرەی توێژینەوەکە دوای ئەوەی شەری یەکەمی گێتی کوڵووکۆی دامرکایەوە، جەمیل پاشا لە حەلەب جێگیربوو، لەو شارەدا چەند قوتابخانەیەکی کردۆتەوە. ئەو زمانەکانی کوردی، عەرەیی، ئەرمەنی، ئینگلیزی و ئەڵمانی زانیوە، بە زوانی تورکان بڕەک هۆنراوەی هەیە، لە سەروبەندی چاودێکردن” إنتداب” ی داگیرکەری فەڕەنسا بە سەر وڵاتی سووریاوە جەمیل پاشا بەشداری بەگری چەکداری کردووەو دەستگیریش کراوە. لە کۆتایی توێینەوەکەیاندا کۆڵیارەکان دەڵێن؛ چۆن لەسەر ژیانی ئۆسکان ستچیندلر بازرگانی ئەڵمانیایی فیلمێک بەرهەم هێنراوە کە سەدانی لە گۆڕە بە کۆمەڵەکان ڕزگار کردووە، فیلمەکە لە دەرهێنانی ستیفن سیبلبیرگەو حەوت خەڵاتی ئۆسکاری چنیوەتەوە، پێویستە بە هەمانشێوە لە مەڕ ژیانی جەمیل پاشا فیلمێک چێبکرێت. مەخابن جەمیل پاشا ڕۆژی 25ئایاری ساڵی 1967 لە شاری حەلەب بۆ هەمیشە چاوەکانی لێکناو ژینئاوایی لەم دنیایە کرد.
سەرچاوە؛ کورد تأریخ والحضارة. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەت ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە=KTML_End=