ناو: محەمەد
نازناو: حەمەمین ئاغا
ناوی باوک: فەقێ قادر
ساڵی لەدایکبوون: 1882
ڕۆژی کۆچی دوایی: 1954
شوێنی لەدایکبوون: #چەمچەماڵ#
شوێنی کۆچی دوایی: چەمچەماڵ
$ژیاننامە$
=KTML_Bold=محەمەد ئەمین ئاغای هەمەوەند یەکەم قائمقامی شارۆچکەی چەمچەماڵ=KTML_End=
کوری فەقێ قادرە کوری ڕەسوڵ کوڕی جوامێر ئاغا کوڕی عەلی ئاغا کوڕی یادگار بەگزادەیە باوکی نۆ برا بوون، بەڵام محەمەد ئەمین تاقانەی دایبابی بووە. بە گوێرەی نووسینی کێلی سەر گۆڕەکەی لە قەبرستانی شێخ سەعید لە چەمچەماڵ ساڵی 1882 لە لە چەمچەماڵ دایکبووە و ساڵی 1954لە چەمچەماڵ کۆچی دوایکردووە. لە ژیانیدا پێنج جار هاوژینی پێکهێناوە، خاوەنی سێ کوڕ بووە بە ناوەکانی تاهیر، سابیر و ئەنوەر، هاوکات شەش کچی هەبووە بە ناوەکانی دوورسن، کافیە، نەجیبە، نەعیمە، نازیف و نەزیرە لە ئێستادا کەسیان لە ژیاندا نەماون، خاتوو نەزیرە یەکەم ئافرەت بووە لە چەمچەماڵدا نێردراوە بۆ قوتابخانە. لەم بوارەدا حەمەمین ئاغا هانی کیژەکەی داوە بۆ خویێدن تا کەسانیتر چاوی لێبکەن.
=KTML_Bold=پایەیی کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری حەمەمین ئاغا=KTML_End=
یەکێک بووە لە کەسایەتییە دیارەکانی هۆزی هەمەوەند و شاری چەمچەماڵ، خاوەن موڵک و دارابووە لە چوارچێوەی 50 پارچە زەوی کشتوکاڵیدا “468” دۆنم زەوی هەبووە. “حەمەئەمین ئاغا” کەسایەتییەکی ڕووناکبیرو خوێندەوار بووە، زمانەکانی کوردی، فارسی، و تورکی بە باشی زانیوە، لە بواری کارگێڕیدا کەسایەتییەکی شارەزابووە لە دەورانی عوسمانی و ئینگلیزەکاندا لە بەڕێوەبردنی هۆزەکەیدا ڕۆڵی دیار و بەرچاوی هەبووە، پۆستی جێنوشینی شارەکەی بۆ چەندین ساڵ بەڕێوەبردووە، لە ماڵی خۆیشیدا خاوەن دیوەخان و دارا بووە، دیوەخانەکەی هەمیشە ئاوەدان بووە بە میوان، هەردەم کڵفەت و کابان لە خزمەتدا بوون، چون کەسێکی میوان نەوازو دەست و دڵ فراوان بووە، هیچکات دەرگای ماڵی دانەخراوە ئەمکارە وەک نەریتێک بۆ نەوەکانی بە جێماوە. [1]