ناونیشانی بابەت: چۆن دەبیت بە مەندوبێکی سەرکەوتوو
ئامادەکردن: #وەهاب حەسیب محەمەد#
=KTML_Bold=“دەستپێک”=KTML_End=
لە بازارێکی بازرگانیدا لە ڕەفەی کۆگایەک بنوارە، تەواشادەکەیت ئەو قوتووانەی بەرهەمەکانیان تیادا هەڵگیراوە پێکهاتەکانیان: شووشە، پلاستیک، تەنەکە و مقەبان، شێوە و نرخیشیان جیاوازە!. هاوکات تێبینی و زانیاری کاغەزی سەر بەرهەمەکان بە زوانی جوداواز نووسرایە. هەندێک لەو بەرهەمانە پێشتر ناسراوبوون، بڕێکان لە ڕێگای ڕیکلامی جۆراوجۆرەوە هەوڵی ناساندنیان دەدرێت، پرسیارێک لێرەدا قووت دەبێتەوە، ئەو هەموو جیاوازییانە لە پای چی؟ گشت ئەو ڕێکارانە هەوڵێکی ڕاستەوخۆ و درووستە بۆ دابینکردنی خواستی کڕیار، کەواتە بازاڕکاری بریتییە لە شۆڕبوونەوەی بەرهەم و خزمەتگوزاری بۆ کڕیار، ڕەزامەندی کڕیاریش چەقی بازاڕسازی و پێوانەی ڕاستی بازارە، ئەرکەکانی تر وەک بەرهەم، نرخ، دابەشکردن و برەو پێدان کاری بازاڕسازین.
لە دنیای تەکنەلۆژیادا، بەردەوام بەرهەم و خزمەتگوزاری زیاتر شۆڕدەبێتەوە بۆ دەستی بەکاربەر، لەبەرانبەر زۆری بەرهەم و ڕکابەری زیاتر دەبێت بە سیمای بازاڕ و ساخکردنەوەی بەرهەمەکان، لەو پێناوەدا کۆمپانیا و خاوەن بەرهەمەکان بۆ فرۆشتن و ساخکردنەوەی بەرهەمەکانیان، شێوازی جۆراوجۆر دەگرنەبەر، فرۆشتن لە ڕێگای نوێنەرەوە “مندوب” یەکێکە لە شێوازەکان، لەبەرانبەردا کاری مەندوبی کارێکی تازەیە لە هەرێمی کوردستاندا و زۆرێک لە دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان لەم بوارەدا کاردەکەن، ئەم وتارە شیکاری ئەو پرسە دەکات.
=KTML_Bold=“گەشەکردنی کاری نوێنەری”=KTML_End=
ئەرگەر چی پڕۆسەی بازاڕگەری قووڵترە لە فرۆشتن، بەڵام هەموو بازاڕگەرییەک لەپێناو فرۆشتن و دابینکردنی خزمەتگوزارێکانە. لە سێبەری شەڕی ڕێکخراو دامەزراوەکاندا ئەمکارە سەریهەڵدا، لە بواری بازاڕکاری و بوارەکانی تردا گەشەیکرد، بنەمایەکی پتەوی بازاڕکاری و برەوپێدانی پێویست بوو تا بەرهەمی کۆن و نوێ لەکاتی گونجاودا و بەنرخێکی دیاریکراو بگاتە دەستی کڕیار. بە هیوای پاراستنی تایبەتمەندی ڕکابەری “بۆ نموونە پێشەنگی کۆکا کولا”. زۆرێک لە کۆمپانیاکان لە بواری دابینکردنی بەرهەم و خزمەتگوزاریدا ڕوویان لە شێوازێکی نوێ کرد، ئەویش نوێنەری فرۆشتن”Sales Person.
=KTML_Bold=“مەندوب sales representative نێردراو، کێیە؟”=KTML_End=
کەسێکە وەک بریکاری کۆمپانیایەکی دیاریکراو بە شێوەی ڕاستەوخۆ، یان ناڕاستەوخۆ کاردەکات، ڕێگا پێدراوە کارەکانی بەشێوەیەک ڕایبکات لە بەرژەوەندی کۆمپانیاکەدا بێت، لە ڕیگای عمولە “بەشتیا” یان مووچە، یاخود هەردوو کیانەوە بەرانبەر کارەکانی قەرەبوو دەکرێتەوە، بە مەبەستی ڕازیکردنی خەڵک بە کڕین و بەکارهێنانی بەرهەم و خزمەتگوزارێکانی کۆمپانیاکە لە جێگایەکەوە دەچێت بۆ شوێنێکیتر.
جێنشین بچوکراوەی کۆگا، کارگە، کۆمپانیا و دەزگاکەیە کاتێک کاری تیادا دەکات، واتە وێنەیەکی بچوکراوەی ئەو جێگایە کاری بۆ دەکات. کارەکە تەنیا لە دەستی پیاواندا کوورت ناکرێتەوە، بەڵکوو درێژ دەبێتەوە تا دەگات بە ئافرەتان و بەشێکیان سەرکەوتووبوون لە بوارەکەدا ناوناوبانگیان درەوشاوەبووە.
=KTML_Bold=“مەندوب، بازاڕگەر پێویستی بە چییە؟”=KTML_End=
1-بەرزکردنەوەی تواناکانی، ڕووخسار و دەرکەوتنی بوارێکی گرنگن، پێویستە بازاڕگەر گرنگیان پێ بدات، بۆ نموونە پۆشینی پۆشاکی تایبەتی ئەو کۆمپانیایەی کاری بۆ دەکات. هاوکات پێویستە پشوو درێژ، ڕووخۆش و لەسەر خۆبێت. چونکە لە ماوەی سێ چرکەدا کڕیار ئینتباعی لەسەر “مەندوب” دادەنێت بە خاتری ئەو هۆکارە یەکەم دەرکەوتن گرنگە بۆ نوێنەری فرۆشتن.
2-شارەزایی لە هونەری فرۆشتندا، ئەم بوارەش پێویستی بە شارەزایی هەیە لە نرخ، تایبەتمەندی کاڵاکان. لە ڕێگەی پرووشەر و بڵاوکراوەکانەوە ئەم زانیارییانە ڕادەستی کڕیار دەکات.
3-هونەری ماڵەکردن لەتەک کڕیادا، گفتووگۆ و لێکگەیشتن کلیلی سەرەکی ئەم لایەنەیە، پێویستە بازارگەر شارەزایی تەواوی هەبێت، بە تایبەت کاتێک زانیاری ڕادەستی کڕیار دەکات. لێرەدا قسەکردن گرنگ نییە، چونکە وشە و دەستەواژەکان تەنیا 7% کاریگەریی لەسەر کەسەکان دادەنێت، هاوکات پێویستە “مەندوب” شارەزایەکی باشی لە بواری زمانی جەستەدا هەبێت، چونکە 55% کاریگەریی لەسەر کڕیار دادەنێت و ڕۆڵێکی بەرچاوی هەیە لە ڕازیکردنی کڕیاردا، هەروەها لە ڕێگای زمانی جەستە وە دەتوانێت لە کڕیار حاڵی بیت و بزانیت مەرامی چییە و حەوەجێی چی شتێکە.
=KTML_Bold=“خەسڵەتەکانی نوێنەری فرۆشتن”=KTML_End=
پێویستە بازاڕگەر خاوەن کۆمەڵە تایبەتمەندییەک بێت، تاوەکوو بتوانێت ئەو پیشەیە بەڕێوەبەرێت و داهاتێکی باشیش بۆ ئەو شوێنە بە دەستبهێنێت کە کاری بۆ دەکات، خەسڵەتەکانیش بریتین لە:
• سۆزداری:- مەندوبی سەرکەوتوو کەسێکە لە ڕێگای پەیوەندی لەتەک کڕیادا هەست و سۆزی تێکەڵ بە ویست و داواکارێکانیان دەکات، چونکە کڕیار کێشەیەکی هەیە و بەدوای چارەسەریدا دەگەڕێت، لەبەرانبەردا نوێنەر بە دوای کێشە و ئالەنگارێکانی کڕیادا دەگەڕێت، لە ڕێگای دابینکردنی بەرهەمێکەوە چارەسەری گونجا و بۆ ئالەنگارێکانیان دەدۆزێتەوە و دەزانێت کریار چی گەرەکە، بینا لەسەر ئەو داواکارییە هەوڵی دابینکردنی دەدات.
حەزو گونجاندن:- پێویستە “مەندوب” حەزێکی زۆری هەبێت لە فرۆشی کاڵا و شمەکەکاندا، بە شێوەیک هانیبدات کارەکەی بە شێوەیەکی درووست ڕاپەڕێنێت، ئەم خەسڵەتە ڕۆڵی گرنگی هەیە لە بەدیهێنانی ئارەزووی نوێنەر و سەرکەوتنی لە ئیشکردندا، هاوکات دەبێت گونجاو توانای گونجاندنی هەبێت لە نەخێری کڕیادا، چونکە زۆربەی کڕیار داواکاری نوێنەرەکان ڕەد دەکەنەوە.
• پێویستە نوێنەری کۆمپانیا شارەزای تەواوی هەبێت لە کاتی خستنەڕووی بەرهەمی کۆمپانیاکەدا، ئەم خەسڵەتە جێگای پێزانینی کڕیارە، چونکە بواری بۆ دەڕەخسێنێت وەڵامی ورد و خێرا بخاتە بەرچاوی کڕیار و بەشێوەیەکی خێرا باوەڕ بە کڕیار بهێنێت.
• لێهاتووی و کارامەیی هەبێت لە بواری ڕابەرایەتیکردنی کارەکە و کڕیارەکانی.
• توانای بەرگەگرتنی فشاری کارکردنی هەبێت، چونکە کاری نوێنەری فرۆشتن کات و جێگای دیاریکراوی نییە.
=KTML_Bold=“ئەرکەکانی نوێنەری فرۆشتن”=KTML_End=
1-بتوانێت لە گشت سات و شوێنێکدا و بە شێوەیەکی گونجاو بگات بە کڕیارەکان.
2-خستنەڕووی شمەک و خزمەتگوزارێکان بە شێوەیەکی گونجاو، هاندانی کڕیار تا زیاتر بەرهەم و خزمەتگوزارێکانی کۆمپانیاکە بەکاربهێنن.
3-هەوڵدان بۆ بە دەستهێنانی فرۆش و قازانجی ئەو کۆمپانیایەی کاری بۆ دەکات، هاوکات ڕادەستکردنی بەرهەم و خزمەتگوزارێکان لە کات و ساتی دیاریکراودا.
4-رێککەوتن لەتەک کڕیادا، گواستنەوەی داواکارێکان بۆ بەشی گواستنەوە لە کۆمپانیاکەدا.
5-گوێڕادێران لە گلەو گازندەی کڕیاران و ڕازیکردنیان، هاوکات خستنەڕووی چارەسەری گەنجاو.
=KTML_Bold=“مووچەی مەندوب”=KTML_End=
سەرباری مووچەی بنەڕەتی بازاڕگەر، زۆرجار کۆمپانیا بڕێک پارەی زیادی “عمولە” لە بری ئەرک و ماندوبوونی ڕادەستی بازاڕگەر دەکات، هاوکات کرێی هاتوچۆو مانەوەیشی لەسەر کۆمپانیاکە دەبێت، چاوەڕوان دەکرێت تا ساڵی 2022 بە ڕێژەی 38% خواستی کۆمپانیاکان لەسەر “مەندوب” زیاتر بێت بە تایبەت لە کن ئەو کۆمپانیایانەی بەرنامە و پارچەکانی کۆمپیوتەر دەفرۆشن. [1]