=KTML_Bold=واز لە ژن بهێنن با بەسرووشتی ژنبوونییەوە بژی...=KTML_End=
تا ئەمانە نەبوون ژن کەمتر تەڵاق ئەدرا کەمتر دەر ئەکرا.
کەمتر ئەکوژرا.
ئەسڵەن لە ماڵەوە خانم بوون خزمەت ئەکران.
ئیستە خزمەت کاری خەڵکن لە کافتریا و خواردنگەکاندا بەبیانوی ئابووری سەربەخۆ خزمەتی خەڵک ئەکەن.
ژن لە ماڵ هاتەدەر شیرازە شێوا.
نەوەک ئەوروپایە هەرکەس کاری خۆی بکا.
نە لە چوارچێوەی کلتوری خۆشمان ماوین ژن کاری ماڵ و پیاویش کاری دەر بکا.
ژن هەم کاری ماڵ و هەم کاری دەر ئەکا.
لەم سەردەمی پێشکەوتن و سیستەمی سەرمایەداریە تاکە قوربانی ژنە کەبووەتە فیلم خودی خۆی ون کردووە.
نەژنبوونی ماوە و نەئەشتوانی پیاو بیت.. ئیتر باقی وەسەلام لەوە زیاتر سەرلێشێواومان مەکەن ڕازی بووین بە ژیانی پڕ جوانی خێزان و بەهاجوانەکانی خێزان و ئایین و ژیانی کۆمەڵگەی کوردیمان. [1]
#هاوژین حەسەن قەڵادزەیی#